حکومەتی هەرێم گرێبەستی کۆمپانیایەکی نەوت هەڵدەوەشێنێتەوە

لڤین:

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە دوو كێڵگەی نەوتی کۆتایی بە گرێبەستەکەیان دەهێنرێت.

کۆمپانیاکە ئەمڕۆ ( شەممە، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،” حکومەتی هەرێمی کوردستانی نیازی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرێبەستی جۆری “هاوبەشی بەرهەمهێنان” نیشانداوه‌”.

لەراگەیەندراوێكی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دا هاتووە،” بەبێ هیچ بەڵگەیەک، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە گرێبەستەکەیان لە كێڵگەكانی (بنەباوی و میران) کۆتایی پێدێت، كۆمپانیاكە لەو ئاگادارکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕازی نین و دەیانەوێت بەبوونی دادوەرێکی نێودەوڵەتی کێشەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم چارەسەربکەن”.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی،” ئەوان لە ساڵی 2019دا گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژوو کردووە، بۆیە ئێستاش ئامادەن هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن و هیواداریشن حکومەت پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەوە کە واژوویان کردووە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە پاش ئەو ڕاگەیەندراوە، پشکەکانی ئەو کۆمپانیا تورکیە بە رێژەی ١٦٪ دابەزین، کە بەرزترین داکەوتنە لە دوای مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٠ )ـەوە، کە بەهای هەر پشکێک بۆ ( ١١٤ ) پێنسی بەریتانی دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، یەدەگی کێڵگەکانی بنەباوی و میران بە نزیکە ( ١٤ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار ) پێ سێجا گازی سروشتی دەخەمڵێندرێت، کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی پلانی هەبوو هەناردەی بازاڕەکانی بکات، سەرەڕای گازی سروشتی یەدەگی کێڵگەکانی بە ١٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و چڕکراوەکان دەخەمڵێندرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button