هۆشداری لە خراپی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدرێت لە مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان

لڤین:
وتەبێژی دەروازەی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی په‌روێزخان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران له خراپترین ئاست دایه‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه.
عه‌باس ئیسماعیل عه‌لی، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و وته‌بێژی ده‌روازه‌كه لەگفتوگۆیەكی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه، ڕایگەیاندوە،” لە مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له مانگی 4 به‌دواوه رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی مانگ به مانگ داده‌به‌زێت و ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مەرزەكە له خراپترین ئاست دایه و گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد،” ٨٠٪ باره‌كانی له ئێستادا كه‌می كردوه، هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌رزانه‌ی لە ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌وانه ئاسانكاری زۆر بۆ بازرگانه‌كان ده‌كه‌ن، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ئێمه ده‌گات ڕێكاری ته‌عریفه‌ی گومرگی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكەن و له‌ڕوی كوالیتی كۆنترۆڵه‌وه لاوازن و له ڕوی پارێزگاری كردن له ژینگه و رێگاوبان له‌و مه‌رزانه مەرجەكان جێبه‌جێ ناكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌رزی په‌روێزخان هه‌یه”.
هەروەها له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگه‌یاند،” دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە”.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،” بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق، کۆماری یٔیسلامی ئێران لەئێوارەی ٢٠٢١/٨/١٦ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە”.
كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه،” لەئێستادا گەشتکردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردۆتەوەو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21