وادەى دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەرماڵاندا ئاشکرا دەکرێت

لڤین:

وەزیرى سامانە سروشتیەکان،نەوتى سپى دەگاتە هەموو ماڵێکى هەرێمى کوردستان.

کەمال ئەتروشى، وەزیرى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،” بۆ ئەم زستانە نەوتى سپى دەگاتە هەموو ماڵێک”.

سەبارەت بە وادەى دەستپێکردنى پرۆسەى دابەشکردنى نەوت، وەزیریرەکەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد،” لەمانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى دەستپێدەکات”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەیشدا،”عێراقەوە ڕۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی کوردستان”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە غازی سروشتی هەرێم، وەزیری سامانە سروشتیەکان، وتی،” هەرێمی کوردستان 25 ترلیۆن پێ سێجا غازی یەدەگی هەیە”.

هەروەها ئاشکرای کرد،” زۆربەی گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان کلاسیکین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button