سەرپەرشتیاری دەروازەی سنوری باشماخ لە کارەکەی دوورخرایەوە

لڤین:
ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو بەڕێوەبەری پێووی هاتووچۆی سلێمانی دیاریکرد.
لیوا مەریوان كەمال رایگەیاند، هێشتا فەرمانەكەی بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام زانیاری هەیە کە ئەو فەرمانە دەرچووە و لە شوینی ئەویش محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری پێشووتری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرپەرشتیکردنی دەروازەکە دیاریکراوە.
تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لە بارەی گۆڕینی سەرپەرشتیاری دەروازەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەو گۆڕانکاریە هاوکاتە لەگەڵ دۆخی ناوخۆی یەکێتی کە قسەیەکی زۆر لەسەر دەروازەسنوریەکانی سنوری سلێمانی دەکرێت.