مەلا عەبدولغەنی برادەر لە کابولەوە دەست بە پێکهێنانی حکومەت دەکات

لڤین:

مەلا عەبدولغەنی برادەر، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان بە مەبەستی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گەیشتوەتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە “عەبدولغەنی برادەر بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر گەیشتووەتە کابول بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردە جیهادییەکان و سیاسەتمەداران”.

 

وتەبێژێکی تاڵیبان ڕایگەیاند کە بزوتنەوەکەیان لە چەند هەفتەی داهاتوودا چوارچێوەیەکی نوێ بۆ حوکمڕانی بۆ ئەفغانستان ئاشکرا دەکات ئەوەشی راگەیاند ” شارەزایانی بواری یاسایی و ئاینی و سیاسەتی دەرەوە لە تاڵیبان ئێستا کار دەکەن بۆ ناساندنی چوارچێوەیەکی نوێی حوکمڕانی لە چەند هەفتەی داهاتوودا”.

 

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەنگە مۆدێلی نوێی حوکمڕانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە پێناسەی توندی ڕۆژئاوایی دیموکراتیانە نەبێت، بەڵکو مافی هەمووان دەپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button