نرخی نەوت نزمترین نرخی لە 9مانگی رابردوو تۆمارکرد

لڤین:
بەیانی ئەمرۆ شەممە، 21ی ئابی 2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.48 دۆلار لە نرخەکەی کەم بوەوە و بەوەش نرخەکەى دابەزی بۆ 64 دۆلار و 97 سەنت.
بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نەوتی خاوی تەکساسیش 1.64 دۆلار دابەزی و یەک بەرمیل بە 61 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکە کە نزمترینە لە نۆ مانگی ڕابردوودا و ئەوەش بە هۆی شەپۆلی نویی کۆرۆنایە لە جیهاندا کە بووەتە هۆی ئەوەی وڵآتان ئاستی بازرگانیان کێشەی بۆدروست ببێت.
لە ئێستادا بۆ رێگری لە بڵآوبونەوەی کۆرۆنای دەلتا هەریەکە ئەمریکا و چین ڕێکار و ڕێنمایی نوێیان سەپاندووە بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەى بەو هۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەندەرەکاندا دروست بووە.