ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێك لەگردەگۆزینە بەهۆی ڕووداوێكی پێكدادانی لەگەڵ رافیعيیەک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) كاتژمێر چوار، لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای كەلار (ماتۆڕسوارێك و ڕافیعە)یەك، پێكیاندا دا و لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگەیاندووە، (ڕافیعە)كە بەئاڕستەی قەزای كەلار هاتووە و ماتۆڕسكیلەكەش بەپێچەوانەوە لەجووت سایدی ناو گردەگۆزینە پێكیانداداوە.
ئاشكراشی كردووە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی (2000)ە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.