پارتی خاوەنی دەستەواژەی “خۆ نەچەمینن”ی لەکارەکەی دور خستەوە

لڤین:

پارتی دیموکراتی کوردستان، فەرماندەیەکی سەربازی پێشمەرگەکانی رۆژ(لەشکەرێ رۆژ) کە دیارترین فەرماندەی ئەو لەشکرەبو، هەروەها خاوەنی دەستەواژەی “خۆ نەچەمینن”بو، ناردە ماڵەوە.

لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کادیران و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستەواژەی “خۆنەچەمینن” یان بەرامبەر بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای عێراق بەکارهێناو ئێستا بەربڵاوترین دەستەواژەیە کە کادیرانی ئەو حیزبە بەرامبەر نەیارەکانیان بەکاریدەهێنن.

عەمید بەدەل بەندی، دوای پاشەکشەی پێشمەرگە لەشەنگال لە ( ۱۷ ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ ) و لە کاتی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر سحێلا، لە روماڵێکی کەناڵێکی پارتیدا، بەندی لە کاتی کەوتنی چەند هاوەنێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بە پێشمەرگەکانی وت: “خۆ نەچەمینن”.

بەپێی بەدواداچونەکان، عەمید بەدەل بەندی، لە ناو فەرماندەی پێشمەرگەکانی رۆژ ئامێر هێز بو بە پلەی عەمید، بەڵام بەهۆی شەڕکردنی لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی پلە باڵاتر، بە ئاگاداری مەنسور بارزانی، کوڕی دوەمی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکراوە.

جگە لە بەدەل بەندی، دو ئامر هێزی دیکەی لەشکری رۆژ کە خەڵکی دهۆکن، بەناوەکانی قادر شێخ مەمی، فەرحان بەرواری، لەگەل بەدەل بەندی نێردراونەتە ماڵەوەو چەند ئەفسەرێکی پێشمەرگەی رۆژ کە خەڵکی رۆژئاوان لە شوێنی ئەوان دانراون.

لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا جگە لەوەی بەشی زۆری کادیران و بەرپرسانی ئەو حیزبە دەستەواژەی “خۆنەچەمینن” وەک شانازییەک بەکاردەهێنن، خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای کتێبی بۆ مێژو نوسیویەتی ئەم کتێبە دیارییە بۆ ئەو کەسانەی خۆیان “ناچەمینن”.

سەرچاوە/بوار نیوز

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button