دڵشاد گەرمیانی وەڵامی صلاح الدین بها‌ء الدین دەداتەوە

لڤین: دڵشاد گەرمیانی

چەند تێبینی و سەرنجێک لەسەر ئەم لێدوانەی برای بەڕێزو خۆشەویستم ، جەنابی م.صلاح الدین بها‌ءالدین:

۱- م.گیان بەوەی کەدەڵێیت بزوتنەوەی تاڵیبان فەقێیانەیەو دواتر بەچاوی گومانەوە باس لەپەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەکەیت ، نیشانەی پرسیار دەخەیتە سەر ناوەکەشیان و دەبێتە وێناکردنێکی نادادپەروەرانە بۆیان !!

دامەزراندنیان لەلایەن مامۆستایانی شەرع زان و، (فەقێیەکانیان)وە، نەک هیچ نەنگیەکی تێدا نییە، بەڵکو خاڵێکی ئەرێنی(ئیجابی)بەهێزەو مایەی شانازیە، زانایان و قوتابیانی قوتابخانەکانی زانستە شەرعیەکان سەرۆک و سەرکردەبن و دژی داگیرکەرانی وڵاتەکەیان جیهاد بکەن و بتوانن بەبێ سازش کردن لەسەر دین و بیروباوەڕەکەیان لەدانوستانەکانیشیان سەرکەوتنی حاشاهەڵنەگر بەدەست بهێنن.

۲- برای گەورەم: جەنابت پاش داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، چویتە یاریەکی زۆر ترسناک و بەشداریت کرد لەو ئەنجومەنی(حوکمە)ی کەداگیرکەرانی وڵاتەکەت پێکیان هێناو، (برێمەر)یان کرد بەحاکمی مەدەنی عێراق، بەو ئەندام بوونەش جەنابتان چوونە پرۆژەکەی ئەمریکاو لەژێر سایەی ئەو حاکمە مەدەنیە کارتان کردو لەگەڵ (برێمەر)و ئەمریکیەکان پەیوەندیتان هەبوو ؟؟ بەڵام هەموو لایەک حسابیان بۆ ڕابردووە چاک و مێژووە پاکەکەت کردو ، هیچ کەسایەتیەکی ئیسلامی دیار، ئەو مافەی بەخۆی نەدا گومانی خراپت پێ بەرێت و، پەیوەنیەکانت بەگوماناوی ناوزەد بکات !!

نازانم جەنابتان چۆن بەڕەوای دەبینن لەدوری هەزاران کیلۆ مەتروە بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک ،گومان بخەنە سەر، سەرکەوتنی میللەتێکی هەژاری موسوڵمانی بێ کەس، کەبیست ساڵە لەجەنگ و جیهاد دان و، لەگەڵ دڕندەترین دوژمنی ئیسلام و مرۆڤایەتیدا دەجەنگن و، ماندوو شەکەتن و هێشتا خوێنیان لێ دەچۆڕێ و؟؟؟ بەو قسەبریندار  کەرانەت هەستی موسڵمانان بریندار بکەیت و هیچ نەبێ کەس و کاری ئەو شەهیدانەمان، کەبەناڕەوا لەلایەن ئەمریکیەکانەوە بەبێ هیچ پاساوێک لەکوردستان شەهید کران و، ئێستاش بەشکستی ئەو کافرانە دڵخۆشن و شادی دەگێڕن…

۳- ئەوان سەرەتاکەیان تێک شکاندنی یەکێک لەدوو زلهێزەکەی جیهان(ڕوسیای کۆمەتنستی)بوو، ئێستاشیان ئەوەتا بەپێش چاوی هەموو جیهانەوە دەبینرێت کەچۆن دووەم زلهێزی دونیا(ئەمریکا)و هاوپەیمانەکانی ناچار بەپاشەکشە دەکەن و بەسەرشۆڕی ئەفغانستانیان پێ بەجێدەهێڵن و سەروەری بۆ شەریعەتی خودا دەگێڕنەوە…

بەڵام ئاخیری ئێمە خێربێ کە شوێنی سەرابی دیموکراسی کەوتووین و شەریعەتەکەی خودامان پشت گوێ خستووەو ئەوەتا تەمەنمان کۆتایی هات، هەتا ئێستا هەر حزبەو چەند کورسیەکمان هەیەو لەدوای دواوەوەین، ئەگەر هەموو چوارساڵ جارێکیش هێندەی کورسیەکانی خۆمان زیاد بکەین پەنجا ساڵی تریش ناگەینە ئاستی ئەو برایانەمان کەلەجەزائرو میسرو تونس پێی گەشتن و هەرکاتێکش نەوەکانمان بەم میراتی کوێرە ڕێگای دیموکراسیەو بەکولە مەرگی بگەن بەئاستی ئەوان و دەست بۆ کورسی دەسەڵات ببەن ،حەتمەن داهاتویان لەڕابردوی ئەوان مەبەستم (عباس مەدەنی و علی بلحاج و محمد مرسی، خودا بەشەهید قبوڵی بکات) باشتر نابێ و، نەک خۆمان  دەبێ نەوەکانیشمان هەر باس لەسەروەری یاسایەکی کوفری هاوشێوەی (یاسق)ە کەی جەنگیزخان بکەن ، خودا پەنامان بدات و بمان گێڕێتەوە بۆ ڕاستە شەقامی ئیسلام.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button