بەهۆی یاری توپی پێ زیاتر لە ٢٠ هاندەر برینداربوون

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هاندەرانی تۆپی پێ چەند گەنجێک برینداربوون، لە ئێستادا شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە.

ماوەی دوو مانگە لە ئاكرێ خولێكی توپی پێ لەلایەن سەروكایەتی یانەی ئاكرێ بۆ زیاتر لە ٥٠ تیمی میللی له‌ ھەرسێ قەزای ئاكرێ، بەردەرەش و شێخان كراوەتەوە و ئەم خولە بە قوناغەكانی پێش كوتایی گەیشتووە، ئەمڕو بە ئامادەبونی زیاتر لە پێنج ھەزار ھاندەر، ھەردوو تیمی بیوكی ئاكرێ و ناحیەی كەلەكچی قەزای شێخان یاریان دەكرد، لەنێو یاریگادا شه‌ڕ له‌ نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌كه‌ روویدا، لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 كەس برینداربون و زیانێكی زور بەیاریگا كەوت، وێڕای زیانگەیاندن بە زیاتر لە 30 ئوتومبێل.

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕو ( هەینی، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە كاتێك دا كە ھەردوو تیمی مللی ( بیوك و كەلەكچی) لەنێو یاریگای ئاكرێ یاریان دەكرد، دوای بردنەوەی کەڵەکچی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی بیوک، ھاندەرانی ھەردوو تیمەكە بووه‌ شه‌ڕیان و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر لە ٢٠ كەس بریندار بوون، كه‌ برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته‌ و یەكێك لە برینداره‌كان گوللـەی سەری كەوتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

سەبارەت بە شەڕەکە، هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ە هەژماری فەرمی خۆی ڤیدیۆی شەڕەکەی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە،” لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هاندەرانی تۆپی پێ چەند گەنجێک برینداربوون، لەئێستادا شەڕەکە لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button