کۆبوونەوەیەکی هەسەدە لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکرێتە ئامانج و فەرماندەیەک دەکوژرێت

لڤین:

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا شوێنی کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی ئەو هێزە کوردییە کوژراون کە لەنێویاندا فەرماندەیەک هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ ( هەینی ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندوە،” ئەمڕۆ هەینی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازیی شاری تەل تەمەری لە پارێزگای حەسەکە کردە ئامانج و بۆردومانی کرد”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “فڕۆکەکە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج و لەکاتی کۆبوونەوەکەدا نوسینگەکەی بۆردمان کردووە، لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button