بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

لڤین:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ ( هەینی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان کە جەختیان لە بوونی یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکان لە کردەوە لە ناوچەکە، ئەو تیرۆریستە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوو دەستگیرکرا”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” تیرۆریستەکە لە ناوچەی بوخەلیفەی قەزای کەرمە لە ئەنبار دەستگیرکراوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکراوی داعش بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button