قەرز دەدرێتە فەرمانبەرانی حکومی

لڤین:

بانکی رافیدەین ، ٦٠٠ ملیار دینار تەرخان كراوە بۆ پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی حكومەت.

بەپێی بەیاننامەیەك، کە بانكی رافیدەین بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندوە،” بڕی ( ٦٠٠ ) ملیار دیناریان تەرخان کراوەبۆ پێدانی قەرز بە فەرانبەرانی حكومەت”.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە،” چاوەڕوانی رەزامەندی وەزیری دارایی دەكەین تاكو ئەو پرۆسەیە بچێتە بواری جێبەجێكردن”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم قەرزە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم ناگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button