گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان داوای یاسایی دژی پەرلەمانتارێک تۆمار دەکات

لڤین:
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، ناچارین ڕێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێتهبهر. داواکارین لەبەڕێزیان له دادگا بەڵگەکانی خۆی بخاتە ڕوو.
پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردو ( پێنج شەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ ) غالب محمد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بابەتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،”
كۆمپانیای قەیوان ، مادەی نەفتای لە حكومەتی عیراق بە داشكاندنی (١٢٠) دۆلار لە هەر تەنێك وەرگرتوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی مەرزەكانەوە بۆ دەرەوەی وڵات ببرێت، بەڵام كۆمپانیای قەیوان دێت بە مادەی چاككەروە و تەێكەڵكردنی لە گەڵ بەنزین دواتر وەك بەنزین بە هاوڵاتیانی كوردستان دەفڕۆشێت بەمەش خەڵكی هەڕێمی كوردستان دوو جار زەرەرمەند دەبن :
یەكەم : ئەمە هۆكاری سەرەكیە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی و دەوروبەری
دوەم : دەبێتە هۆكاری كەمكردنی ئەو بەنزینەی كە هاوڵاتیان دەیكڕن بەتایبەت لەوەرزی هاویندا بە ڕێژەی ٢٠٪ كەم دەكات و هەر وەها بەنرخێكی گران ، هەروەها دەبێتە هۆی خراپكردنی فیتپەمپ و مەكینەی ئۆتۆمبیلەكان..
ئێمە ، حكومەتی عێراق و دەستەی نەزاهەی عێراقمان ئاگادار كردۆتەوە لەم كارەساتەی كە قەیوان و كۆمپانیاكانی ماڵی مام جەلال دروستیان كردووە بۆ خەڵكی سلێمانی …
تێبینی : دواترهەمووی بە وردی بڵاو دەكەینەوا
ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ ) بەشی ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
(و إذا حكمتم بين الناس أن تحكموا بالعدل)
ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ماوەیەکە بەڕێز (غالب محەمەد) ، لەچەند نوسین و لێدوانێکدا بێ بەڵگە و بێ پاساو تۆمەت دەخاتە پاڵ گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و چەند شتێک باس دەکات کەهیچ بنەمایەکی نییە ودور و نزیک پەیوەندی بەئێمەوە نییە.
لەڕابردودا و لەسۆنگەی ڕێزگرتن لەکاری پەرلەمانی و لەوباوەڕەوە کە گەر ناوبراو بەڵگەیەکی هەیە ئەوا دەتوانێ بەڕێکاری پەرلەمانی و یاسایی کاری لەسەر بکات، ئەوەش ڕێگا دروستەکەیە، بۆیە هیچ رونکردنەوە و وەڵامێکمان نەبوە. بەڵام دەرکەوت ئەوەی نەکردووەو لەڕێی سوشیال میدیاوە بەردەوامە لە ناوبردنی کۆمپانیاکەمان لەچەند بابەتێک بەبێ بەڵگە، کە وەک وتمان هیچ پەیوەندیان بەئێمەوە نییە. گروپی کۆمپانیاکانی قهیوان ناچاره ڕێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێتهبهر. داواکارین لەبەڕێزیان له دادگا بەڵگەکانی خۆی بخاتە ڕوو و ئێمەش لەوێدا بەرگری لەو ناوزڕاندنەی خۆمان دەکەین و لهڕێی یاساوه راستیەکان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی روون دهبنهوه. لێرەشەوە داواکارین لەگەڵ نزیک بونەوەی هەڵبژاردن و هەڵکشانی ململانێ سیاسیەکاندا، ئێمە نەخرێینە ناو ئەم ناکۆکیانەوە، خزمەتەکانی قەیوان لە ئاوەدانیی و بوژاندنەوەی ئابوری و ژێرخانی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی کەدیار و بەرچاون کاری ئێمەیە، نەک هیچ کارێکی تر.
بەشی ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21