٥٠٠ یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پارتیدا دابەشدەكڕێت

لڤین:

به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه‌)ى پارتى، مەسعود بارزانی ( ٥٠٠) یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پارتیدا دابەشدەكات.

سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه‌)ى پارتى لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ئاماژەی بەوەداوە،” له‌ درێژه‌ى هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى کەسوکارى شه‌هیدان له ‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى و به‌ بڕیارى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له‌ چوارچێوه‌ى (پرۆژه‌ى کانى سپى) به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت و ئێستا ڕێکاره‌ سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستى پێ کردووه‌”.

هەروەها ئاشکرای کردوە،”ڕووبه‌رى هه‌ر خانوویه‌ک (٢٠٠ م)ـە و دابه‌شکردنیان به‌پێى کۆمه‌ڵێک مه‌رج و ڕێنمایى ده‌بێت، له‌وانه‌ ده‌بێ که‌سه‌که‌ شه‌هیدى فعلى بێت و ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریش بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌یه‌ که‌ زیاتر لە شه‌هیدێکیان هه‌یه‌”.

ئاماژە بەوەیشداوە،” له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ ڕانیه‌ و دووکان و ده‌ربه‌ندیخان و سیروان، پارێزگاى هه‌ڵەبجەش‌ پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌بووه‌ و که‌سوکارى شه‌هیدان سوودمه‌ند بوون، بێگومان پرۆسه‌که‌ بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button