لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی یانەیەکی شەوانە پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کەسەی دەستگیرکرا کە لە یانەیەکی شەوانەدا لە کەسێک دەدات، ڕووداوەکە مانگی ١٢ی سالی ڕابردوو ڕوویداوە.

پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە،” مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا -بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە ناو یانەیەكی شەوانەدا لە گەڕەكی سەرچنار هێرشیكردبووە سەر هاوڵاتییەك”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك لەناو یانەیەكی شەوانە بڵاوبۆوە كە كەمێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ( ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ )كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەرهاوڵاتییەك ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوای ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەی تۆمەتبارو هاوڵاتییەكەی كە هێرشیكراوەتە سەری”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هاوڵاتییەكە بدۆزرێتەوەو سكاڵا تۆمار بكات و لەماوەیەكی  كەمیشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار دەستگیركرا”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع )لەدایكبووی 1993 بەناسنامە ئێرانی \ دانیشتوی شاری سلێمانی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە”.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button