هاوڵاتیەکی بەرەچەڵەک سودانی کە کاری نوشتە و جادو بوو لە هەرێم دەستگیر کرا

لڤین:

دوێنێ ئاسایشی ناحیەی رۆڤیا بەهاوکاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی رۆڤیا،نەسرەدین سوودانی)ـیان دەستگیر کرد، کە ماوەیەکی زۆرە ئەو ھاووڵاتیە بەڕەچەڵەك سوودانیە، لە ناحیەی رۆڤیا نیشتەجێبووەکاری نوشتە و جادو بو.

دوای ئەوەی وه‌زاره‌تی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، هەرکەسێك كە کاری نوشتە و جادوو بکات دەستگیریان بکەن، دوێنێ ئاسایشی ناحیەی رۆڤیا بەهاوکاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی رۆڤیا، (نەسرەدین سوودانی)ـیان دەستگیر کرد، کە ماوەیەکی زۆرە ئەو ھاووڵاتیە بەڕەچەڵەك سوودانیە، لە ناحیەی رۆڤیا نیشتەجێبووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە،نەسرەدین سوودانی ماوه‌ی ٢٦ ساڵە لە ناحیەی روڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش دەژیت و هاوسه‌رگیریشی ھەر لەم ناحیە لەگەڵ ئافرەتێكی ناوچەكە كردووه‌.

بە پێی زانیاریەکان پێشتر وەكو كەسێكی ئایینی خۆی بەخەڵك ناساندووە و له‌ رێگە كاری نوشتە و جادووه‌وه‌ فێڵی له‌ خه‌ڵك كردووه‌ و لەسەر ئەم كارەی دەستگیركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button