بەهۆی بەکار هێنانی وشەی نەشیاو بۆ لایک و کۆمێنت کەسێک دەستگیرکرا

لڤین:

سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی، کەسێک دەستگیر کرا لەسەر پەیوەندیکردن بۆ دامەزراوە حکومییەکان و بەکارهێنانی بەکارهێنانی ووشە و دەستەواژەی نەشیاو و پاشان وێنەگرتنی و بڵاوکردنەوەیان لە سۆشیاڵ میدیا بەمەبەستی خۆ دەرخستن و کۆکردنەوەی ڵایک و کۆمێنت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی – هێڵی گەرمی ١١٩) کە ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە،ڕایگەیاندوە،” لەماوەکانی ڕابردوودا کۆمەڵێک گەنج لەژێر کاریگەری ئەلکهول و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی چێژێکی کاتی  و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت و ڤیو، هەستان بە تەلەفۆنکردن بۆ کۆمەڵێک لە دامەزراوە فەرمییەکان و  بەکارهێنانی ووشە و دەستەواژەی نەشیاو پاشان تەسویرکردنی تەلەفۆنەکانیان و بڵاوکردنەوەیان لە سۆشیاڵ میدیا بەمەبەستی خۆ دەرخستن.”

سەبارەت بەو فەرمانگە و سەنتەر و دامەزراوانەی کە تەلەفونیان بۆ کراوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” لەوانە تەلەفۆنکردن بۆ ژمارە (١١٥)ی ئاگرکوژاندنەوە لە نیوەشەودا و پێدانی هەواڵی درۆ و تەلەفۆن کردن بۆ (١٠٤) فریاکەوتن و (١١٩) ی بەڕێوبەرایەتیمان و بەکارهێنانی جنێو و کۆمەڵێک دەستەواژەی ناشیرین بە کارمەندانی ئێشکگرتنی (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی).”

ئاماژە بەوەیشدراوە،” بۆیە لە کارێکی هاوبەشدا لە نێوان  (نوسینگەی بەکرەجۆ)ی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان و  (نوسینگەی نەهێشتنی تاوان – ڕزگاری) توانرا یەکێک لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ش، ع ، ع)  دەستگیر بکرێت و لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی ڕاگیراوە .”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیشدا ئەوەش هاتووە،” داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە هێڵی گەرمی دەزگا فەرمیەکانی دامەزراوەکان ٢٤ کاتژمێر لە ئێشکگری و ئەرکدان تا تۆی هاووڵاتی لە هەر ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە و شەڕ و توندوتیژی خێزانی بپارێزن، بۆیە رابواردن و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت هەم خۆت دەکاتە تۆمەتبار و ڕوبەڕوی یاسات دەکاتەوە، هەم ماندوو بونی ئەو کەسانە بەفیڕۆ دەدەیت.”

وێنەی دەستگیرکراوەکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button