ئێران؛ توانای دروستكردنی هەموو جۆرە فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانمان هەیە

لڤین:
جێگری هاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاند، لە پەرەدان بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانە مەودابڕەكانی بەرهەمی ناوخۆمان لە داهاتووی نزیك بەردەوام دەبین.
ئەمیر مەهدی هادیان، بە ئاژانسی میهری وڵاتەكەی راگەیاند: هێزی ئاسمانی توانای وەڵام دانەوەی هەموو جۆرە هەڕەشەیەكی هەیە، ئەمڕۆ دۆخی ئێمە لە چاو ساڵانی پێش شۆڕش زۆر گۆڕاوە و ئەم هێزە لە بواری جیهازات و تەكنۆلۆژییەوە پێشكەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوە.

ناوبراو وتیشی: فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش ڕۆڵ و كاریگەری تایبەتیان هەیە. ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی توانای سازكردنی هەموو جۆرە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە پێشكەوتووەكانی هەیە.

هادیان روونیكردەوە: ئەمڕۆ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان یەكێك لە تایبەتمەندییە سەرەكییەكان لە بواری توانستی شەڕی ئەرتەشی ئیسلامی ئێرانە و ناوەندەكەشی هێزی ئاسمانی ئەرتەشە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button