تورکیا : ١٠ گەریلای پەکەکەمان لە شەنگال کوشتووە

لڤین:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدهگهیهنێت، لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە لە شنگال، 10 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی شنگال هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر گەریلاکانی پەکەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە ئەنجامی هێرشەکەدا 10 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەبەرامبەردا یەپەشە کە ھێزێکی ئێزدی نزیک لە پەکەکەن رەتیدەکەنەوە ودەڵێن لە ھەردوو ھێرشەکەی تورکیادا حەوت کەس شەھیدبوون.