ئەمریكا بە هێنانەوەی تالیبان ئەفغانستان دەكاتەوە بە تاریكستان

دەستگرتنەوەی تالیبان بەسەر دەسەڵاتی لە ئەفغانستان لە ماوەیەكی كورت دا بووەتە مایەیی مشتومڕێكی گەورە لە جیهاندا. ئەو پرسیارانەی خۆیان دەسەپێنن ئەمانەی خوارەوەن:

1. ئایە هۆكارەكان ناۆخووی بوون؟
– واتە گەندەلێ كاربەدەستانی هەڵهاتووی ئەفغانستان هۆكاری سەركەوتنی تالیبانە؟؟
– ئایە ئەمە نیشانەی سەركەۆتنی و فەتحەی ئیسلامیە وەك تالیبان رایكەیاند؟؟ و هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ورەی بەرزی شەركەركانی تالیبان دەگەڕێتەوە؟؟
– ئایە بۆ پشتیوانی گەلانی ئەفغانستان لە تالیبان دەگەڕێتەوە؟؟

2. یان هۆكاری دەرەكین
– ئایە ئەم سەركەوتنەی تالیبان دەرئەنجامی ڕێككەوتنی نێوان ئەوان و ئەمریكا بووە؟
– ئایە ئەمە كشانەوەیە یان هەرەس و شكستی سەربازییە هاۆ شێوەی ڤیتنام؟؟
– ئایە كشانەوەی ئەمریكا دەگرێتەوە بۆ بەدیهینانی ئارمانجەكەی دەگەرێتەوە ،كە ئەوەیش لە ناۆبردنی قاعیدە بوو وەك بایدن ئاماژەی پێدەكات؟
– یان ئەمە بەشێكە لە ستراتیجی ئەمریكا و نەخشەی درێژخایان پلان بۆ دارێژراۆی ئەمریكا؟
– ئایە ئەمە ڕێككەوتنی ژێربەژێرە لەگەل تالیبان؟؟ ئایە تالیبان لەلیستی تێرۆری ئەمریكا دا نە بوو؟؟ ئەی چی بەدیهات؟؟چۆن دەكرێت تالیبان كە ئەمریكا لە لیستی تێرۆردا دایناوە، بەلآم ڕێككەوتنی لەگەڵدا بكات؟

3. یان هەموو ئەم هۆكارانە بەیەكەوە بوونەتە مایەی ئەم سەركەوتنەی تالیبان؟؟

دەبا بێنە سەر وەلآمدانەوەی ئەم پرسیارانە.

پەلاماردانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریكا و داگیركردنی تەنها لە پێناوی دژایەتی قاعدە نەبوو، هەرچۆن پەلاماری عیراق بەمەبستی لە ناۆبردنی چەكی كۆمەڵكوژ و بلاۆكردنەوەی دیموكراسیەت و بڕینی دەستی هاۆكاریكردن بۆ قاعدە نەبوو. ئەفغانستان بەدەر لە گرنگی جیوپولتیكی و لەهەمان كاتدا دەوڵەمەندە بە كانزای گرانبەها. ئەمریكا كە لە ساڵی 2001 دا تاكەزلهێزی جیهان بوو لە جیهانێكی تاك جەمسەری دا مەبەستی بوو دەست بەسەر ناۆچە گرنگەكانی جیهاندا بگرێت و ركابەركانی و ركابەرەكانی ئایندەش لەو ناووچانە بەدوور بگرێت. ئەمریكا مەبەستی نەبوو لەو وولآتانەدان كە داگیری دەكردن سیستێمی دیموكراسی بچەسپێنێت، بەڵكو بەرژەوەندیەكانی خۆی بپارێزێتز بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەوەی دەخواست كە حكومەتی لاواز لەو وولاتانەدا جێگیربكات. هەر بۆیە چاوپۆشی لە هەموو گەنەڵی و گەندەلكارەكان دادەخست. بۆ ئەمریكا گرنگ بوو دەسەلاتدارانی ئەو ووڵاتانە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بكەن. ئەمریكا تەنانەت چاۆپۆشی كرد لەو كەسانی وەك ژەنەراڵ دوستوم كە وەك تاوانباری گەورەی جەنگن و بەرپرسن لە چەندین كۆمەڵكوژیدا، كە پۆستی گرنگ لە ئەفغانستان بەدەست بهێنن. گەندەلكاریەكان لە ئەفغانستان دا هاۆشێوەی عیراق هەموو بوارەكان لەخۆ گرتبوو بەتایبەتی لە سوپا دا. ئەم هۆكارە بووە مایەی ئەوەی سوپا ئامادە نەبێت بەرگری بكات و توانی بەرگریكردنی هیرش هیرش و پەلاماردانی تالیبانی هەبێت، هاۆشێوەی سوپای عیراق كە نەیتوانی خۆی لەبەردەم پەلاماری داعش دا رابگرێت. بەواتایەكی تر، گەندەلی هۆكاریكی ناوخۆیی سەرەكی بوو بۆ سەركەوتنی تالیبان. بەلآم ئەم سەركەوتنە نە دەگەرێتەوە بۆ پشتیوانی كردنی گەلانی ئەفغانستان بۆ تالیبان و نە بۆ ئیمانداری و بەرزی ورەی شەركرەكانیان، چونكە لەبنەرەت دا سوپای ئەفغانی لە زۆربەی ناۆچەكان و شارەكاندا بەشداری شەریان نەكرد، دوای ئەوەی سەركردەكانیان هەر زوو بە پارەكانیانەوە لەمەیدانی شەر هەڵهاتن و هەندیك ناۆچە هەر بەڕێكەوتن بەدەستەوە دەدا. ئەوەش گومانی تێیدا نییە كە تالیبان لایەنگری خۆی هەیە لەناۆ ئەفغانستان دا.

دروستبوونی گروپەكانی ئیسلامی سیاسی بە گشتی بە گروپە میانەڕەو و توندڕەو و تەنانەت تێروریستەكان دەرئەنجامی تێگەیشتن خۆیانە لە قورئان و ئیسلام، لەوانەش تالیبان. بەلام بەهیزبوون، مەشق پێكردن، پرچەك كردن، دابین كردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو گرووپە ئیسلامییە توندڕەوانە لە جەنگی دژ بە یەكێتی سوڤییەت دا دەگەرێتەوە بۆ پشتیوانی كردنیان لەلایەن وولاتانی رۆژئاوا و هاۆپەیمانەكانیان وە، ئەویش بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی بلوكی رۆژهەلات و مەترسیەكانیان لە بەهیزبوونی سیستێمی سۆشیالیستی و بەمەبەستی دروست كردنی قەلایەك لەبەردەمی دا.

كشانەوەی ئەمریكا لە ئیستا دا هەوڵێگە بۆ بەكارهێنان یان بەرامبەر بە چین و روسیا و دووركەوتنەوە لە جەنگ دژ بە تێرۆر.
كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان ناگەڕێتەوە بۆ شكست سەربازی وەك ئەوەی لە ڤیتنام دووچاری هاتن. سوپایی ئەمریكا لە ئەفعانستان لە جەنگدا نە دۆراوە، بەلكۆ وەك ئەوەی دەردەكەوێت بەشێكە لە ڕێككەوتن لەگەل تالیبان و درۆی گەورەی ئەمریكاش دەردەخات، لە پیداگرتن لە ئازادی كۆمەل و تاك و داكۆكی كردن لە مافەكانی مرۆڤ و ژنان و داكۆكی كردن لەو بەهایانەی باسی لێوە دەكەن وەك دیموكراسیەت و ئازادی بیرورا و میدیا هەموو ئەو ئازادیانەی تر.

ململانیەكانی ئەمریكا لە گەل چین لەلایەك هەر وەك لە ووتارێكی تردا بە دریژی ئاماژەم پێدا و گەشەكردنی خیرای چین ئەمریكا مەجبوركردووە بە گرتنەبەری ستراتیجێكی نۆی بەرامبەری چین، كە خۆی لە زیادكرنی داهاتی خۆی و كەم كردنەوەی خەرجیەكانی ئەمریكا و كشانەوە لە هەندێ ناۆچە و دەست واڵا كردنی هەندێك هاۆپەیمانی خۆی وەك پاكستان و یان توركیا، كە باس لە مانەوەی هێزەكانی ئەمەی دواییان دەكرێت لە فرۆكەخانەی كابول. ستراتیجی نۆی ئەمریكا پێویست بە چڕكردنەوە و خۆئامادەكردن هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین لە جەنگە ئابووریەكەی، كە ترامپ دژ بە چین ڕایگەیاند. بایدن لە یەكەم ووتاریدا دوای دەست گرتنی تالیبان بەسەر كابول دا و لە ژێر لێوەوە ئاماژەی بەم خاڵەش دا، ساتێك هۆكاری كشانەوەی ئەمریكا بۆ ئەوە گەڕانەوە كە هەر یەك لە “چین و روسیا مەبەستیانە ئەمریكا دووچاری مەسەرفی ملیارەها دۆلار بكەن بۆ سالآنێكی درێژ بە مانەوەی لە ئەفغانستان دا”. ئەمریكا كشانەوەی هێزەكانی و تەسلیمكردنی دەسەلآت بە تالیبانەوە بە هەل دەزانێت بۆ دروست كردنی كێشە بۆ هەریەك لە چین كە سنووری بە ئەفغانستانەوە هەیە لەرێی ئۆیكۆرەكانەوە و هەروەها بۆ روسیا كە ئەفغانستان سنووری بە هەریەك لە تاجیكستان، ئۆزبەگستان و توركمەنەستان، كە بەشێك بوون لە یەكێتی سۆڤیەت و روسیا تاكۆ ئیستا ئەو دەوڵەتانە بە ناۆچەی نفوزی خۆی دەزانێت و لەو دەوڵەتانەش دا گرۆپی توندەڕەوی ئیسلامی بوونی هەیە.

دەوڵەتانی جیهان لە نێویاندا ئەمریكا سیاسەت لەسەر بنەمای بەرژەوندیەكانی خۆیان دا دادرەیڕژن و بۆ گەیشتن بە ئارمانجەكانیان ئامادەن نەك گەلانی جیهان بكەنە قوربانی، بەلكۆ بە سووتماكی سیاسەتەكانیان. ئەمریكا لە سالی 2020 وە لە دانوستاندایە لە گەل تالیبان. تالیبان كە لە كاتی جیاواز دا بە ناوی جیاوازەوە ئاماژەیان پێدەدرا وەك “جەنگاوەری ئازادی” ، “موجاهدیەكان”، “ئیسلامیە توندڕەوكان”، “جیهادیستەكان” و “تیروریستەكان” لە ئیستادا بوونەتەوە بە تالیبان. ئەمەش بۆ ڕەواپیدانە بەبەستنی ِڕێكەوتننامە لەگەلیان دا و رازیكردنی خەلك لە جیهان و خودی ئەمریكا دا بە تەسلیم كردنەوەی دەسەلاتی پێیان.

ئەفغانستان دوای ئەم گۆڕانكاریانە بەرەوكۆی دەروات؟؟

– ئایە تالیبان خۆی گۆڕیەوە و یان لە بنەڕەتدا دەتوانێت خۆی بگۆڕێت؟؟ ئایە دەستبەرداری توندوتیژی بووە؟ دەستبەرداری زولم و ستەم بەرامبەر هاوولآتیان و بەتایبەتی ژنان بووە، هەر وەك خۆیان نیشاندەدەن؟ و یان ئەمە نمایشە و نەخشەی و تەكتیكی خۆیانە؟؟
چاۆخشاندەنەوەیەك بە میژووی كۆن و نۆیی تالیبان وەڵامێكی دروستمان پێ دەبەخشێت. حۆكمڕانی تالیبان لە رابردوو دا و لە ساڵەكانی حوكمڕانیان دا لە تاریكستانیی زیاتر هیجی بەرهەم نەهینا. تالیبان. كوشتن و سەربرین، دەستبرین و پەنجەبرین، پێست لێكردنەوە بە زیندویەتی، بەرد باران كردن، زیندە بە چالأ كردن، جەڵدە لێدان، فەلاقە كردن، رشتنی تێزاب بەسەر كچان و ژنان دا، زیندانی كردن و ڕێگرییكردن لە هاتنەدەرەوەیان لە مال دا و قەدغەكردنی خوێندن لیان، تاكو دەستدریژی كردن سەر ژنان، كچان و مندالآن و یان بە زۆر مارەبرینیان لەگەل تێرۆریستانی خۆیان نموونەی كارەكانیانن. تالیبان تەنانەت دوای وەدەرنانیان لە دەسەلآت دەستبەرداری سیاسەتی تێرۆر و تۆقاندن نەبوون، بەڵكو بەردوام بوون لە كاری تێرۆر. لەم میانەدا جیاوازیان نەدەكرد لە نیوان خەڵكی سیڤیل و چەكدار و سوپا و پولیس، لە نیوان گەورە و بچووك، مندال وپیر، ژن وپیاۆ دا. هەرەوەها ئەنجامدانی كردەوەی خۆكوژی بەتایبەتی لە ناۆچە گشتییەكان و بەتایبەتی تر لە ناۆچەی شیعەكان دا بوو بە دیاردەیەك لە كارەكانیان دا. تالیبان تەنانەت سڵیی نە دەكرد لە ئەنجامدانی كاری تێرۆریستی لە مزگەوت و بەتایبەتی لە مزگەوتی شیعەكاندا. بەدەر لەمەش قوتابخانەی كچان یەكێك تر بوو لەو شوێنانەی دەیان كرد ئارمانجی ئەم كردەوانە هەر وەك ئەوەی لە رۆژی 2021.05.09 دا لە كابول لە گەرەكێكی شیعە نیشین دا ئەنجامیان دا و زیاتر لە 80 قوتابی گیانیان لە دەست دا و 100 قوتابیش بریندا بوون، نموونەیەكی زیندوون لەم كردەوانە. بەدیهێنانی ئارمانجەكانی ئەمریكا لە لەناۆبردنی تێرور وەك ئەوەی بایدن باسی دەكات، بەدەر لە درۆێەكی شاخدار، هیچی تر نییە وەك لەوەی سەرەوە بۆمان دەردەكەوێت. گەر مەبەست لە گەیشتن بە ئارمانج تەنها قاعدە بێت، بۆچی ئەمریكا هێزەكانی دوای لە ناۆبردنی بن لادن نەكشانەوە؟؟ ئەی ئەگەر ئیستا تێرۆر لە ئەفغانستان شكستی پێهاتووە، بۆچی تالیبان لە پلەی یەكەمدا دێت لە لیستی ڕێكخراوە تێرۆریستیەكان دا؟؟

ئیستا دەبێت بپرسین بۆچی دەكرێت تەنها لە دوای ئەم چەند مانگە تالیبان دەستبەرداری ئەم هەڵوێستانەی بوو بێت؟؟
بەخشینی ئۆمێد و خەوەن بینین بەوەی تالیبان گۆرابێت زیاتر نزیكە لە مۆعجیزە وەك لە راستی، موعجیزەش لە سیاسەت دا مەحاڵە.

هەر بۆیە چاوەڕوانی شتێكی تر لە تالیبان و باوەركردن بە پروپاگەندەكانیان، و پروپاگەندی میدیاكان و تەنانەت هەندیك بەرپرسانی سەربازی وولاتانی رۆژئاوا بەمەبەستی فیڵ كردن و خۆلكردنە چاوی خەڵكی لە جیهاندایە و بەشیكە لە هەڵمەتە سەرتاسەریەكی تالیبان و ئەمریكا و و هاۆپەیمانەكانیان وەك قەتەر وتەنانەت هەندێك لە میدیاكانی روژئاوا كە پەیڕەوی دەكەن بۆ سپیكردنەوەی رووی رەشی ئەم ڕێكخراوە دلخۆش بوون بە هاتنی تالیبان بۆ سەر دەسەلات لەلایەن كەسایەتی و هیزە ئیسلامیەكانی كوردستان و پیرۆزبایی كردن لێیان، رووی راست و نزیكیان ئەو كەسیایەتی و لایەنانە دەردەخات بەلایەنی كەمەوە لە رووی ئایدیولوجییەوە لە تێرۆریستانی تالیبان و شەرمەزاریەكی گەورەیە بۆیان. ئەم خۆشحالییەیان، مەترسییەكان و خەونەكانیانی ئەوانیش دەردەخات، لە دروست كردنی ئەمارەتێكی هاۆشێوەی تالیبان لە كوردستان دا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button