وتەبێژی بارەگای بارزانی داوای لێبوردن لە کازمی دەکات

لڤین:
وتەبێژی بارەگای بارزانی داوای لێبوردن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لهبەرامبەر ئەو ڕەخنانەی لێی گرتبوو ودەڵێت زمانم خیانەتی لێکردم.
ڤیان دەخیل لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی توندی لەمستەفا كازمی سهرۆك وهزیرانى عێراق گرتبوو ڕایگەیاند “سەرۆك وەزیران دەسەڵاتی نییە و سەركەوتوو نەبووە لەكارەكانی” بەڵام ئەمڕۆ پەشیمان بۆیەوە و روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وتەبێژەکەی بارەگای بارزانی دەڵێت “ئێمەی ئێزدی 73جار جینۆسایدكراوین، بۆیە لەزارم دەرچوو دەربڕینی زمانم خیانەتی لێم كرد، بۆیە داوای لێبوردن دەكەم”.
ڤیان دەخیل دەشڵێت “دەستی هاوكاریشم بۆ لای تۆ درێژ دەكەم بۆ كۆتاییهێنان بەمەرگەساتی شنگالو خەڵكەكەی”.
لە روونکردنەوەکەدا کە بە زمانی عەرەبی لە فەیسبووکی خۆی بڵآوی کردووەتەوە دەشڵێت “مستەفا کازمى یەکەم سەرۆک وەزیران بووە کە سەردانى شەنگالى کردووە” سوپاسى دەکات بۆ ئەو سەردانە.