لەکاتی دزیکردندا هەڵهاتن و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

لڤین:

دوای ئەوەی دوو پیاو ئافرەتێک غازدەزن و بە ئۆتۆمبێل هەوڵی خۆ دەربازکردن دەدەن ئۆتۆمبێەکەیان وەردەگەڕێت و  دەستگیر دەکرێن.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار، دوو پیاو و ئافرەتێک بەئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەڕۆنەلای ماڵی هاڵاتیەک کەپیشەی غاز فرۆشیە و ئۆتۆمبێلەکەی کە غازی بارکردوە لەپێش دەرگا ڕایگرتبوو چەندین غازیان دزیوە.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە “لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تومەتباران هەڵدێن خاوەن ماڵیش خۆی بەئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵواسیوە بۆئەوەی هەڵنەیەن” بەڵام دوای ئازاردانی لەئۆتۆمبێلەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە .

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە “دوای ئەوەی بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێ و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبن”.

راشیگەیاندووە یەکێک لەتۆمەتباران کەشۆفێربوە لەگەڵ خاوەنی ماڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، دوو تۆمەتبارەکەی دیکە کەیەکێکیان ئافرەتە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەریان بۆکراوە و بەبڕیاری دادوەر بەندکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button