نان چۆن گران بووە و چارەسەری چییە ؟!

لڤین: عەبدولستار مەجید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

ئێمە بەر لە هەر شتێك دەبێ ئەو حەقیقەتە بزانین كە ئەم دەسەڵاتە بەتەواوی نوقمی گەندەڵیی و بێویژدانییەكی بێ ڕەزا بووە، باكی بە ژیان و سەلامەتی هیچ كەس نییە جگە لە پڕكردنی زیاتری گیرفانی بەرپرس و كۆمپانیا شەخسیی و حزبییەكانی خۆی لە هەردوو زۆنەكە !

نان بۆچی گران دەبێت ؟

١. ئەو ئاردەی كە دەكرێتە نان لە دەرەوە هاوردە دەكرێت بە زۆریش لە هەرسێ وڵاتی توركیا و روسیاو ئێرانەوە.

٢. ئەو گەنمەی لەناوخۆدا دەكرێتە ئارد، بۆ نان گونجاو نییە، ئەوەش نەزانی حكومەتە كە تا ئێستا نەیتوانیوە جوتیارانی خۆمان ناچار بكات كە لەبری گەنمی (خشن) كە زیاتر بۆ ئالیك و عەلەف بەكاردەهێنرێت، گەنمی (ناعم) بچێنن.

٣. بەهۆی وشكەساڵییەوە هەر تۆنێك گەنم لە روسیا (٣٠) دۆلار گرانتر بووە، بەڕێگەی توركیادا ئەو ئاردە دێتە هەرێم، لە توركیا (غازی عەنتاب) بۆ هەر تۆنێك (١٥) دۆلاری دیكەی دەخەنەسەر، پێش ئەوەی بگاتە ناو هەرێمی كوردستان هەر تۆنێك (٤٥) دۆلاری چووە سەر.

٤. ئەو ئاردەی پێی دەوترێت (بایەعی) لە ئێستادا و بە بەراورد بە پێشتر بڕی (٢٥٠) هەزار دینار چۆتە سەر نرخی هەر تۆنێك ئارد.

ئەمەش بازاڕێكی زۆر زۆر وێرانی دروستكردووەو بۆتە قۆرخكاریی و ئیحتیكارێكی مەترسیدار.

٥. لە پێشوودا باج یان گومرگی سەر یەك تۆن ئارد تەنها (٤) دۆلار بووە، ئێستا بۆ هەر تۆنێك، حكومەتی هەرێم (٣٤) ی خستۆتەسەر.

بۆیە زیادكردنی باج لەسەر هاوردەی ئارد لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە هۆكارێكی دیكەی گرانبوونی نانە.

٦. لە پێشوودا بۆ پشكنینی بارهەڵگرەكان تەنها (١٥) دۆلار وەردەگیرا. ئەگەر بازرگانێك بیست بارهەڵگر ئاردیشی بهێنایە هەر ئەو پازدە دۆلارەی لێوەردەگیرا.

ئێستا حكومەتی هەرێم ئەو پازدە دۆلارەی زیادكردووە بۆ (١٠٠) دۆلار، ئەگەر بازرگانێك پەنجا بارهەڵگر ئاردیش هاوردە بكات دەبێت پەنجا (١٠٠) دۆلاری بدا.

چارەسەرەكان چین ؟

١. قۆرخكاریی لەسەر هاوردەی ئارد هەڵبگیرێت، دەرفەتی یەكسان بدرێت بە هەموو كارگەكانی دروستكردنی ئارد بۆ هاوردنی گەنم و ئاردی گونجاو.

٢. كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی باج لەسەر ئەو ئاردەی بۆ دروستكردنی نان و سەموون لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.

٣. دابینكردنی سووتەمەنی بۆ نانەوا و سەمونخانەكان وەك پاڵپشتیی كە لە پێشوودا هەبووەو ئێستا حكومەتی هەرێم ئەوەشی بڕیوە !

٤. هاندان و پاڵپشتی جوتیاران بۆ چاندنی گەنمی (ناعم) لەبری ئەو گەنمەی ئێستا دەچێندرێت و جۆرەكەی (خشن)ـە و بۆ نان دەستنادات.

تێبینی:

ئەم دوو لیستەی خوارەوە جیاوازی نرخی تۆنێك ئاردە لەنێوان تەنها سێ مانگدا (مانگی ئایار بۆ مانگی ئاب)

مانگی ئایار ( 5 ):

طحين صدفة كهربائي 415

طحين رويال كهربائي 415

انار 425

وسام 415

باريس 415

رضوي 415

امير 415

راضي 415

محبة 415

بابل 405

برتقاله 405

بقيع 400

لاوي 400

فريك ازرق 400

دجلة 375

ذهب 375

فريك احمر 375

زنان 375

نامدار 370

مانگی ئاب ( 8 )

طحين صدفة كهربائي 500

طحين رويال كهربائي 500

انار 510

وسام 500

باريس 500

رضوي 500

راضي 490

محبة 500

بابل 485

برتقاله 490

بقيع 490

لاوي 490

فريك ازرق 490

دجلة 480

ذهب 480

فريك احمر 480

زنان 480

جوهره 480

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button