نرخی لیترێک بەنزین دەبێتە ٦٥٠ دینار

لڤین:

وەزیری سامانە سرووشتییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە بەنزین کوالێتیی باش دەبێت و هەرزانیش دەبێت.

کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان لە چاوپێكه‌وتنێكیدا لەگەڵ کەناڵیکی تەلەفزیۆنی نزیک لە سەرۆکی هەرێم،ڕایگەیاند،” لە ٢٣ی ئابەوە بڕێک بەنزین لە بەغداوە دێت، ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزین باش ببێت”.

هەروەها ئاشکرای کرد،” نرخەکەشی دەبێتە ( ٦٥٠ ) دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت”.

جێگەی ئاماژە پێدانە نزیکەی مانگێکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و بەپێی جۆری بەنزینەکە نرخی جیاوازی لەسەر دانراوە، پێشبینی ئەوە دەکرێت بەنزینی نوڕماڵ نرخی لیترێکی بگاتە ١٠٠٠ دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button