رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەبارەی کەمپی مەخمور وەڵامی کەنەکە دەداتەوە

لڤین:

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی دۆخی کەمپی پەنابەرانی مەخمور رایگەیاند، هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێم لە کامپەکەدا نیە، ژمارەیەک بنکە لەناو کەمپی مەخمور هەیە کە لەلایەن گروپێکی چەکداری ڕێگەپێنەدراوەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵيتیەکان وەڵامی لێدوانی کۆنگرەی نەتەوەیی دەداتەوە کە بۆ میدیایەکی نێودەوڵيتیداوە لە 24ی حوزەیران.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “تا ناوەڕاستی ئەم ساڵ، تۆماری حوکمەتی هەرێم 928.674 ئاوارە و پەنابەری تێدابووە، کە 665،505 یان پەنابەرن و لە وڵاتانی هاوسێوە هاتون، %30ی ئاوارە و پەنابەرەکان لە کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان 36 کەمپە، و زۆرینەی ڕەهایان لە دەرەوەی کەمپەکان ژیان بەڕێدەکەن”.

سەبارەت بە کەمپی مەخمور دەڵێت “کەمپەکە لە دوای ڕێککەوتی 16-10-2017 هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێمی تێدا نیە، ژمارەی پەنابەران ڕوو لە هەڵکشانە، بەڵام ناو و ناونیشانیان لە تۆمارە فەرمییەکانی حوکمەتی هەرێمدا نیە”.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەکردووە ژمارەیەک بنکە لەناو کەمپی مەخمور هەیە کە لەلایەن گروپێکی چەکداری ڕێگەپێنەدراوەوە سەرپەرشتی دەکرێن، هەرچۆنێک بێت، حکومەتی هەرێم هەرگیز ڕێی لە هاتووچۆی دانیشتوانی کەمپەکە نەگرتووە، بە تایبەتی پیشەوەران، خوێندکاران، و نەخۆشەکان هاتووچۆی ئاساییان هەیە بۆ ناو شاری هەولیر.

باسی لەوەشکردوە، کەمپی مەخمور لەلایەن نوسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەکان (UNHCR) ناسێندراوە، بەپێی زانیارییەکان، هیچ فەرمانگەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کەمپەکە بوونی نیە، تەنها لقی موسڵی ڕێکخراوی (UNHCR) سەردانی کەمپەکە دەکەن.

دەشڵێت “دانیشتوانی کەمپەکە لە ڕوی ئەمنییەوە، هەڵگری شوناسی عێراقی نین و هیچ دۆکیمێنتێکی نەتەوە یەکگرتوەکانیان پێ نیە، بەڵام، ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ ناو هەرێم بۆ پەنابەرەکان کراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button