جۆرج بوش: بەدڵتەنگییەوە چاودێری رووداوە پڕئازارەکانی ئەفغانستان دەکەم

لڤین:

جۆرج بوش و لاورا بۆش، خەمناکی خۆیان بۆ خەڵکی مەدەنیی ئەفغانی ستەملێکراو، ئەمریکییەکان و ھاوپەیمانانی ناتۆ کە قوربانییەکی زۆریان داوە دەربڕی.

سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش کە لەدوای ھێرشەکانی ( ١١ )ی ئەیلوول بڕیاری چوونە ناو ئەفغانستانی دەرکرد، رایگەیاند،” زۆر دڵتەنگە لە بەرامبەر ڕووداوە پڕئازارەکانی ئەفغانستان”.

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، ڕایشیگەیاندوە،” من و لاورا زۆر بە دڵتەنگییەوە چاودێری رووداوە پڕ ئازارەکانی ئەفغانستان دەکەین”.

هەروەها وتویشیەتی،” ئەوانەی لەسەروی پێشکەوتنی ئەفغانستان بوون ئێستا ژیانیان لە مەترسیدایە،”ئەمریکا دەسەڵاتی یاسایی ھەیە بۆ ھەڵگرتنی بەربەستە بیرۆکراسییەکان لە بەردەم پەنابەران لە کاتی قەیرانی مرۆیی بەپەلەدا، لە ئێستادا سەرچاوە و بەرپرسیارێتیمان ھەیە بۆ دابینکردنی رێرەوی سەلامەت بەبێ دواخستن بەهۆكارى بیرۆکراسی. جگە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیمان ھاوپەیمانە بەھێزەکانمانیش ئامادەن یارمەتییان بدەن”.

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش، متمانەی خۆی بە سوپای ئەمریکا لە بابەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی چۆڵکردن دووپاتکردەوە و رایگەیاند،” دەیەوێت راستەوخۆ لەگەڵ سەرجەم ئەو سەربازانەی کە لە ئەفغانستان ئەرکیان بەسەربردووە قسە بکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button