هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەدرێت لە عیراق

لڤین:

شانەی قەیرانەکانی عێراق، شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا کەمی کردووە، بەڵام بەهۆی پابەند نەبونی هاوڵاتیان و یادی عاشورا پێشبینی شەپۆلی چوارەم دەکرێت لە عێراق.

جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەکانی سەر بە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا رایگەیاند،” لەئێستادا شەپۆلی سێهەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا روو لە کەمبوونەوە کردووە و بەجۆرێک نزیکە ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان و یادی عاشوراوە پێشبینی دەکەین شەپۆلی چوارەمی پەتاکە لە عێراق سەرهەڵبدات و جارێکی دیکە حاڵەتەکانی مردن و توشبوون بە کۆرۆنا زیادبکات”.

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ئاشکرای کرد،” هێشتا وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەگوێرەی پێویست نییە و رێگر نابێت لەبەردەم هەڵکشانەوەی ژمارەی حاڵەتەکان”.

بڕیاردەرەکە ئامارەکانی وەرگرانی ڤاکسینی ئاشکرا کرد و وتی،” تا ئێستا دوو ملیۆن کەس لە وڵاتەکەدا ڤاکسینیان وەرگرتووە و خوازیارین رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین بگاتە 50%”.

لە کۆتایدا ناوبراو داوای لە رێکخەرانی یادی عاشورا کرد کە بەکارهێنانی ماسک و خۆپارێزی بکەنە مەرج بۆ بەشداریکردن، لەکاتێکدا کە قەرەباڵغییەکی زۆر دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button