یەبەشە دەربارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی‌ شەنگال ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:

یەبەشە، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ پێداویستیی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب دروستکرابو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی سوپای‌ توركیا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، دەربارەی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای‌ توركیا کە ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ ) کرایە سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێن-ی شەنگال، ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتوە،” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠، بە چاودێریی و ڕێکخستنی فڕۆکەی سیخوڕیی بێفڕۆکەوان،  فڕۆکەی جەنگیی نەخۆشخانەی سکێن-ی شەنگالی بۆردوومان کرد”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” ئەو نەخۆشخانە لەژێر پاراستنی یەبەشەدا، بۆ پێداویستیی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورک”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەو نەخۆشخانەیە لە خزمەتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و گەلی شەنگالدا بوو، دەوڵەتی فاشیست، قڕکەر و داگیرکەر، دوای هێرشی ١٦ی ئاب، ئەمڕۆش هێرشیکردەوە سەر شەنگال، ئەو هێرشە شەهید و برینداری لێکەوتەوە، هەتا ئێستا شەهید و بریندار هەن، کە لەبن داروپەردووی نەخۆشخانەکەدا ماون و دەرنەهێندراون”.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەدراوە،” لە ماوەکانی داهاتوودا، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، ڕاگەیەندراوێک بە بەرفراوانیی بڵاودەکاتەوە”.

ڕاگەیەندراوەکەی یەپەژە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا نەخۆشخانەیەكی سكێنێ-یان كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون، كاتێك هاوڵاتیانی گوندەکە ویستوویانە بەهانای بریندارانی ناو نەخۆشخانەكەوە بچن، فڕۆكەكانی توركیا ئەوانیشیان كردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button