وەرگرتنی باج تەنیا لە بێدەسەڵاتەکانە؟

لڤین: عەلی حەمە ساڵح

لەم چیرۆکە بڕوانن!!

کۆمپانیای موبایل لە ھەولێر ( 168 ملیار دینار) زیادەی کارتی موبایلی لە خەڵک وەرگرتوە(کارتی 10 ھەزار دیناری دەدا بە 12 ھەزار دینار) بەپێی ڕێککەوتن دەبوو ئەم پارە بداتەوە حکومەتی ھەرێم! بەڵام نەیداوە و بۆی کرا بە قیست مانگی (6 ملیار دینار) بدات! چەند مانگە ئەویشی نەداوە و ئێستا (168 ملیار دینار) قەرزارە!

ڕۆژی 12/8/2021 ژمارەیەک فەرمانبەری باج، سەردانی ھەمان کۆمپانیا دەکەن بۆ دروستکردنی فایلی باج..

ڕێگا نادەن بچنە نێو کۆمپانیا کە پێشنیاری سەرەتایی دابنێن!!!

لە پرسگەش فەرمانبەران پێشنیارەکان دادەنێن 20 خولەک دەستبەسەریان دەکەن و پێیان دەڵێن: پێشنیارەکان ھەڵبگرنەوە!! ئەگەرنا….. (دوای بەدواداچون لە ڕاستی ئەم ڕوداوانە دڵنیابوم)..

کاتێک کۆمپانیا گەورەکانتان باج نادەن! تەنانەت زیادەی کارتی موبایل لە خەڵکی ھەژار وەردەگرن بەناوی ئەوەی بۆ حکومەتە و نایدەنەوە حکومەتیش! خەڵک دەپرسێت باج تەنیا بۆ بێدەسەڵات و بێ پشتەکانە!

کە گەورە کۆمپانیاکانی سوتەمەنی و ئەنتەرنێت و پاڵاوگەی نەوت(لاناس و کار بەنایاسایی کران بە وەبەرھێنان بۆ ئەوەی باج نەدەن) و بۆری نەوت و مۆڵ و ….. ھتد باج نەدەن، خەڵک حەقی خۆیەتی پرسیار لەم نادادیە بکات؟

ھەر کاتێک ساڵانە دیاریکرا و ڕاگەیاندرا ستێر و سەڵاحەددین و لاناس و کۆڕەک و کار و دابین …… ھتد چەند باجیان داوە و داھاتیان چەند بوە! ئەوکات سەرتاشخانەیەکیش لای ئاسایە باج بدات..

ئەمەی بۆ ھەولێر باسی دەکەم بۆ سلێمانیش دروستە..

لە دونیای نوێدا بەشێکی گەورەی داھات پشت بە باجی گەورە کۆمپانیاکان دەبەستێت، لە ساڵی 2020 دا، لە 393 کۆمپانیا 110 کۆمپانیا باجی داوە!

زۆر ھۆکار ھەیە بۆ ئەمەش و لە دەرفەتێکی تردا ڕوونی دەکەمەوە کە گرفتی باج لە کوردستاندا چیەو لێکۆڵینەوەی وردمان کردوە….

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button