تەمەنی خانەنشینیی پلەدارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرا کرا

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بڕیارێكی نوێی لەبارەی خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە دەركرد و داوادەکات لێدەکات لیستی ئەو ناوانە ئاراستە وەزارەت بکرێن کە بەپێی تەمەن خانەنشینی دەیانگرێتەوە.

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئەمڕۆ ئاشکرا کراوە و لە ( ٢٦ / ٧ / ٢٠٢١ ) ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی کراوە، تێیدا هاتووە،” دەبێت هەموو بەڕێوەبەرایەتی و یەكەكان لیستی ناوی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەیان بۆ بنێرن، كە تەمەنی خانەنشینی دەیانگرێتەوە”.

سەبارەت بە پلە و تەمەنی خانەنشینی، لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا هاتوە،” پلەی فەریق لە تەمەنی ٦٣ ساڵی خانەنشین دەكرێت، لیوا لە تەمەنی ٦٠ ساڵ، عەمید لە تەمەنی ٥٨ ساڵ، عه‌قید لە تەمەنی ٥٥ ساڵ، موقەدەم لە تەمەنی  ٥٣ ساڵ، ڕائید و نەقیب لە تەمەنی ٤٩ ساڵ، ملازم لە تەمەنی ٤٥ ساڵ و هەروەها پلەی پێشمەرگەی ئاسایی لە تەمەنی ٤٥ ساڵ خانەنشین دەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button