لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی 2022 دەکات

لڤین:
لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا نوسراوێک ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات و داواى ئه‌وه بكات له برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵی 2022 ئاماده بكات.
ئەمڕۆ لیژنەی پەرلەمانی وکردستان کۆبۆوە و تیایدا گفتوگۆی لە بارەی پڕۆژە بودجەی ساڵی2021ی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیایردا نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات و تێیدا داواى ئه‌وه بكات كه حكومه‌تی هه‌رێم له برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵی 2022 ئاماده بكات.
لیژنەکە داواش دەکات له برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، حكومه‌تی هه‌رێم دوو به‌یان مالی بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و دووه‌مى ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و له كۆتایی ساڵیش ژمێره‌ى كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه بكات