لە ١٤ی مانگی داهاتوو خوێندن دەستپیدەکاتەوە

لڤین:
وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، خوێندن بە ئامادەبوونی تەواوی ناو پۆل دەبێت.
سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە “بەپێی ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەسەردراوە، بڕیارە رۆژی 14-9-2021 پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێبکاتەوە”.
ئەو ئاماژەی بەوەشداوە “ئەگەر هیچ پێشهاتێکی تەندروستی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەیەتە ئاراوە، نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی و 160 هەزار مامۆستا بە هەمیشەیی و گرێبەستەوە دەست بەدەوام دەكەن”.