ئاسایشی راپەڕین بڕێک ماددەی هۆشبەری لەناوبرد

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن دادگاوه سزادراون و سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌شی به‌تۆمه‌تباره‌كان گیراوه، له‌كوره‌ی تایبه‌تدا له‌ناوبران.
ئاسایشی ڕاپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ توانیان شه‌ش تۆمه‌تبار به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن دوای یه‌كلابونه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان به بڕیاری دادوه‌ر سزا دران.
راشیگه‌یاند “ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو هه‌ستاون به سوتان و له‌ناو بردنیان له كوره‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ به نوێنه‌رایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ته‌ندروستی و به‌شی مادده هۆشبره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی كه له‌ناو بران بریتین له سێ كیلۆ و 775 گرام كریستال، دوو كیلۆ حه‌شیش، 100 گرام هێرۆین، سێ سه‌نت تریاك.