تاوانێکی قێزەون

لە تاوانێکی قێزەون و ترسناکدا باوکێک سێ منداڵی خۆی کوشت

لڤین:

لە تاوانێکی قێزەون وترسناکدا لەیەکێک لە شارەکانی عێراق باوکێک سێ منداڵی خۆی کوشت و دواتر دەستگیر دەکرێت و هۆکاری کوشتنی منداڵەکانی بۆ پۆلیس ئاشکرادەکات.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەڕاگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای قەڵای ساڵح لە پارێزگای میسانی باشوری عێراق، پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە لە مردنی سێ منداڵ لە نێو ماڵێکدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە فەرماندەی پۆلیسی شارەکە راستەوخۆ تیمێکی پێکھێناوە و بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکە کردووە کە بە ڕووداوێکی “قێزەون” ناوی بردوو و بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایش دەرکەوتووە کە منداڵەکان لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، کە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک باوکەکە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی کێشەی لەگەڵ خێزاکەیدابووە، بەھۆی ئەوەی ماددەی ھۆشبەری پێنەداوە، بۆیە پەنای بردووە بۆ کوشتنی دووکوڕە تەمەن (٩ ساڵ و ٨ ساڵ)ەکەی و کچە تەمەن (٥ ساڵ)ەکەی.

وەزارەتی ناوخۆ ئاشکراشیکردووە کە لە ئێستادا تۆمەتبارەکە رووبەرووی دادگا کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی سزاکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button