تاڵیبان لێبوردنی گشتی دەرکرد

لڤین:
بزووتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی گشتی دەرکرد و داوا لە فەرمانبەران و بەرپرسانی حکومەت دەکات بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
بزوتنەوەی تاڵیبان لە ڕاگەیەنراوێکدا لێبوردنی گشتیی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕاگەیاند و دەڵێت “لە هەمووان خۆشبووین، کەواتە بە متمانەوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان.”
سوهەیل شاهین وتەبێژی تالیبان رایگەیاندبوو “سەروماڵی خەڵكی ئەفغانستان دەپارێزین و ئێمە چاوەڕوانی گواستنەوەی دەسەڵاتین بە ئاشتی”.
دوینێش دیمیتری گێرنۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە کابول دووپاتی کردەوە کە تاڵیبان بەڵێنیداوە کارمەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەفغانی لێ خۆشبونیان بۆ دەربکەن و هیچ داوایەک ئەنجام نەدەن.
تا ئێساش بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەفغانی لە هەوڵی دەرباز بونیاندان لە وڵاتەکە و کار بۆ ئەوە دەکەن بچنە دەرەوەی ئەو وڵآتە بە هۆی ترسیان لە دەسەڵآتی تاڵیبان.