سەرۆکی ئەمریکا:ئێمه نه‌مان وتووه هه‌موو كاتێك و بۆ هه‌میشه له وڵاتان ده‌مێنینه‌وه

لڤین:
جۆ بایدن، ئێمه سه‌رباز به كوشت ناده‌ین بۆ كه‌سانێك كه خۆیان به‌رگری له وڵاتی خۆیان ناكه‌ن، هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریكا سه‌رباز به كوشت بدات بۆ خه‌ڵكێك كه به‌رگری له خۆیان ناكه‌ن.
جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا، لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و کۆنترۆڵکردنى ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە وتارێکى پێشکەش کرد و ڕایگەیاند،” به‌رپرسانی ئه‌فغانستان به‌رگریان نه‌كرد و ئێمه سه‌رباز به كوشت ناده‌ین بۆ كه‌سانێك كه خۆیان به‌رگری له وڵاتی خۆیان ناكه‌ن، هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریكا سه‌باز به كوشت بدات بۆ خه‌ڵكێك كه به‌رگری له خۆیان ناكه‌ن”.
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا وتیشی،” شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی تیرۆره نه‌ك بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، هه‌موو كات وتوومه، ئه‌وه‌ی له 2001 بووه هه‌ڕه‌شه له‌ناومان برد. ئه‌مڕۆ تیرۆریسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانن، له عێراق و سووریا و سۆماڵن، له ئاسیا و ئه‌فریقا تیرۆر هه‌یه و ئه‌مانه ئامانجی ئێمه بووه”.
بەشێک لە وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا:
ئێمه هیچ كات ده‌ستمان له كوشتنی ئوسامه بن لادن هه‌ڵنه‌گرت، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه بووه، ئه‌فغانستان نه‌بێته شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی تیرۆره نه‌ك بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، هه‌موو كات وتوومه، ئه‌وه‌ی له ٢٠٠١ بووه هه‌ڕه‌شه له‌ناومان برد، ئه‌مڕۆ تیرۆریسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانن، له عێراق و سووریا و سۆماڵن، له ئاسیا و ئه‌فریقا تیرۆر هه‌یه و ئه‌مانه ئامانجی ئێمه بووه”.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا هۆشداری دایە ئەو وڵاتانەی کە سەربای ئەمەریکی شەڕکەری تێدایە و وتی ،” ئێمه نه‌مان وتووه هه‌موو كاتێك و بۆ هه‌میشه له وڵاتان ده‌مێنینه‌وه، ئێمه ئه‌فغانستانمان خسته سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست و هه‌ر كات پێویست بكات ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌یكه‌ین، من هاتمه كۆشكی سپی، دانووستان كرابوو، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كه‌مكرابوویه‌وه بۆ ٢٥٠٠ سه‌رباز، تاڵیبان له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، له ئیداره‌ی پێشوو ئه‌و رێككه‌وتنه كرابوو، هیچ كات ئاگربه‌ست نه‌بووه، ته‌نیا ویستوومانه سه‌ربازه‌كانمان بپارێزین”.
ئاشکرایشیکرد،”ئێمه بڕیارمان دا سه‌ربازه‌كانمان بكشێنینه‌وه و دوای ٢٠ ساڵ شه‌ڕ و ململانێ له‌و وڵاته، ئێمه زۆر شت فێر بووین، هیچ كات كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێمه خراپ نه‌بووه. ده‌زانین چی ده‌كه‌ین، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كراوه، وه‌كو ئه‌وه نه‌بوو ئێمه پلانمان بۆ دانا، زۆر به خێرایی كشانه‌وه‌كه بوو، به‌رپرسانی ئه‌فغانستان به‌رگریان له وڵاتی خۆیان نه‌كرد و بڕیاری كشانه‌وه‌كه پێشكه‌وت. تاڵیبان وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده نین له وڵاتێك بمرن، كه سه‌ربازه‌كانی ئاماده نین به‌رگری له خاكی خۆیان بكه‌ن”.
سەبارەت بە خەرجی شەڕی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتی،” ئێمه نزیكه‌ی ٣ ترلیۆن دۆلارمان خه‌رج كرد، راهێنانمان به ٣٠٠ هه‌زار سه‌رباز كرد، چه‌كی باشیان له‌ده‌ستبووه، هێزیان زیاتر بووه له زۆرێك له وڵاتانی ناتۆ، مووچه و بودجه‌شمان پێداون، به‌ڵام شتێكیان هه‌یه، ئایا تاڵیبان هێزی ئاسمانی و فڕۆكه‌یان هه‌یه؟ ئێمه هه‌موو ده‌رفه‌تێكمان پێدان داهاتووی خۆیان بنیات بنێنه‌وه. هێزێكی تایبه‌تی ئه‌فغانی هه‌بووه، راهێنانی زۆر باشیان پێكراوه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر تاڵیبان توانه‌وه، زۆر هه‌ڵه‌یه بڕیار بده‌یت سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتێك بمێننه‌وه، كه خۆیان ئاماده نین به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، رووسیا و چین دڵخۆشن به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ترلیۆن دۆلاری دیكه خه‌رج بكات و له‌وێ بمێنێته‌وه”.
ڕایشیگەیاند،” له ته‌مموزی رابردوو قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی كرد، باسمان له‌وه كرد، گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن و یه‌كبگرن و ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك و بره‌و به دیپلۆماسیه‌تی خۆیان بده‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان یه‌كبخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه ره‌تكرانه‌وه و ئه‌شره‌ف غه‌نی به منی وت سه‌ربازه‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن دژی تاڵیبان به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو”.
وتیشی،”چه‌ند نه‌وه‌ی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا منداڵیان له‌ده‌ست بده‌ن له پێناو شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌فغانستان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان ئاماده نین به‌رگری بكه‌ن، چه‌ندی دیكه گۆڕستانه‌كانمان گه‌وره بكه‌ین و سه‌ربازه‌كان بنێژین، ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌مه‌وه و هه‌ڵه‌یه له وڵاتێك بمێنێته‌وه و شه‌ڕ له وڵاتانی ده‌ره‌وه زیاتر بكه‌یت، نه‌مانوتووه هه‌تا هه‌تایه له وڵاتان بمێنینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی زۆر زۆرمان له وڵاتان هه‌یه و نابێت له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن”.
وتی،”ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رووده‌دات، بۆ دیپلۆماتكار و سه‌ربازانمان له‌و وڵاته خزمه‌تیان كردووه، ره‌وشێكی زۆر خراپه، ئێمه خوێنمان بۆ دان، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، پرسیار له خۆم ده‌كه‌م، له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕدا له كابوڵه‌وه بۆ قه‌نده‌هار، سه‌ردانم كردوون و چوار جار چوومه‌ته ئه‌وێ و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، كاتێكی زۆرم له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانیان به‌سه‌ر بردووه و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون و له‌وه تێگه‌یشتووم و ده‌زانم ئێستا ده‌توانین چی بكه‌ین”.
ئاشکرای کرد،” له رووی مرۆیی و دیپلۆماسییه‌وه هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین و به‌رگری له مافی ژنانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن به‌رگری له مافی مرۆڤ و گه‌لان ده‌كه‌ین له جیهاندا. مافی مرۆڤ ده‌بێت سه‌نته‌ری دیپلۆماسیه‌تی ئێمه بێت له جیهاندا، ده‌بێت پاراستنی مافی مرۆڤ له هه‌موو كاتێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان ره‌چاو بكرێت”.
وتیشی،” شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌مان ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی ئه‌و ناوچانه بپارێزن، كه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێمه ئێستا كۆنترۆڵی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانمان له‌ده‌سته و له چه‌ند رۆژی داهاتوو به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستانه‌وه دێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21