چۆنیەتی هەڵهاتنی ئەفسەرێکی گه‌وره‌ی کورد له‌به‌غدا لەکاتی دادگاییکردنیدا ئاشکرا کرا

لڤین:

میدیا عێراقیەکان، فەریق ڕوكن ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانیی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی لە دادگای تاوانی كەرخ لە بەغداد بەڕێوەبچێت، بەڵام هەڵهات.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ )  میدیا ناوخۆییەکانی عێتاق بڵاویانکردەوە، ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی پیشووی هێزی ئاسمانی عێراقی، ماوەی دوو ساڵە زیندانی کراوە بە تۆمەتی گەندەڵیکردن ئەمڕۆ هێنراوەتە بەردەم دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدای پایتەخت دادگاییکردنی دەستپێکرد، بەڵام لەکاتی دادگاییەکەدا هەڵهاتووە.

سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵهاتنەکەی لە میدیاکاندا وا بڵاو کراوەتەوە کە،” لە دەرەوەى دادگاکەدا ئەنوەر حەمەئەمین داوای کردووە کە دەبێت پێداویستی و جلی خۆی بهێنێت لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا کە برازایەکی بەناوی “عەقید ئەرشەد ساڵح محەمەد ئەمینی” شۆفێری بووە، دواتر ئەنوەر حەمەئەمین بە یاوەری ئەفسەرێک دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام عەقید ئەرشەد دەمانچە لەسەر سەری دادەنێت و پێکەوە بەرەو گەڕەكی عەدل هەڵهاتوون”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی گەندەڵی راگیراوە و زیندانیکراوە، دواتر سەرجەم پلە و شایستە سەربازیەکانی و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی لە جۆری مۆنیاکا لێسەندراوەتەوە.

ئەنوەر حەمەئەمین كێیە ؟

ئەم پیاوە كە ئێستا لە دادگا هەڵاتووە، حوزەیرانی 2019 كاندیدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك، بەڵام دواتر گفتوگۆكەی نێوان پارتی‌و یەكێتی تێكچوو، لە پۆستەكەدا دانەنرا.

فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین لە ساڵی 2008وە فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراقە، وەكو كاندیدی یەكێتی ئەو پۆستەی پێدراوە تا ئەوكاتەی خانەنشین بووە.

فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2017 تۆمەتباركرا بە گەندەڵیكردن لە گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی چیكی بۆ هێزی ئاسمانی عێراق، بەوهۆیەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرا، لەوكاتەوە رووی لە هەولێر كرد‌و لەوێ دەمایەوە.

دەوترێت لەوكاتەوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووە، بەڵام پێدەچێت مێژووی پەیوەندییەكەی لەگەڵ پارتی كۆنتر بێت، چونكە ساڵی 2015 كاتێك بابەكر زێباری سوپاسالاری عێراق خانەنشین كرا، دەنگۆی دانانی فەریق روكن ئەنور حەمەئەمین لە شوێنەكەی بڵاوبوەوە، بەڵام كاتێك دۆسیەی ئەنفالی بۆ هەڵدرایەوە، پارتی لە كاندیدكردنی ئەنوەر حەمەئەمین بۆ پۆستی سوپاسالار كشایەوە.

فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین ساڵی 1978 كۆلیژی سەربازی بە پلەی مولازم تەواوكردووە، ساڵی 1980 بووە بە فڕۆكەوان لە پۆلی چوارەمی هێزی ئاسمانی عێراق‌و لەماوەی جەنگی عێراق- ئێران‌و جەنگی رژێمی بەعس دژ بە كورد، بەشداری زۆربەی شەڕەكانی كردووە‌و فڕۆكەوان بووە‌و فڕۆكەی هێلیكۆپتەری پێبووە.

ئەم پیاوە تۆمەتبارە بەوەی بە هێلیكۆپتەرەكەیەوە بەشداری شاڵاوەكانی ئەنفالی كردووە لەدژی گەلی كوردو ناوی لە ریزبەندی ژمارەی (21)ی ئەو لیستەدایە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڵاویكردوەتەوە‌و داوای دەستگیركردن‌و سزادانیان دەكات.

فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە ئاڕاستەی دەكرێن، ساڵی 2015 لە لێدوانێكدا وتی”من ئەگەر تاوانبار بم چۆن لەدوای روخانی رژێمەوە دوو پۆستی گرنگم لە وەزارەتی بەرگری پێدراوە، یەكێكیان پشكنەری گشتی‌و ئەوی تر فەرماندەی هێزی ئاسمانی”.

ساڵی 1992 كە كوردستان دوای رزگاربوون لە دەستی رژێمی بەعس سەرقاڵی بنیادنانی پەرلەمان‌و حكومەت بووە، فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین لە بەغداد بووە‌و كۆلیژی فەرمانبەرانی عێراقی تەواوكردووە، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە، هەمان ساڵ وەكو فەرمانبەری تایبەت بە كاروباری پلاندانان لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق دامەزرێندراوە.

ساڵی 1996 پلەكەی بۆ (عەمید) بەرزكراوەتەوە، ساڵی 1999 كۆلیژی جەنگیی عێراقی تەواوكردووە، ساڵی 2000 كراوە بە بەڕێوەبەری سەلامەتی فڕۆكەوانی لە هێزی ئاسمانی عێراق.

پاشان پلەكەی بۆ (لیوا) بەرزكراوەتەوە، ساڵی 2003 كە رژێمی سەددام حسێن روخا، فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی بووە لە بێجی، واتە تا دواین سات كە رژێمی عێراق لەدەسەڵاتدا بووە، لە سوپای عێراق كاریكردووە.

دوای روخانی رژێمی پێشووی لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە وەكو فەرماندەیەكی سوپای عێراق داوای هاوكاری لێكراوە، بەتایبەتیش لە پرسی چۆنیەتی دروستكردنی یەكەی ئاسایشی سەربازییەوە لە كەركوك‌و سلێمانی‌و تكریت، یارمەتی هاوپەیمانانی داوە لە دروستكردنی ئەنجومەنە سەربازییەكانی دوای روخانی رژێمی پێشوودا، لەچەندین كاری تردا هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان كردووە، كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكرد.

فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین لەدایكبووی پارێزگای كەركوكە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button