٣٢ ئۆتۆمبێلى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران دەفرۆشرێن

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بەپێى فەرمانى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران ٧٤ ئۆتۆمبێلى جۆراوجۆری ئەنجومەنی وەزیران دەفرۆشرێت، لە قۆناغی یەکەمدا ٣٢ دانە دەفرۆشرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە،” بەپێى فەرمانى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران، ژمارە ( ٤٦٥٢ )ـی کە ڕێکەوتى ( ٢٨ / ٤ / ٢٠٢١ )ـی زایینى بۆ فرۆشتنى ( ٧٤ ) ئۆتۆمبێلى جۆراوجۆرى خۆى دەریکردووە، بڕیار وایە کاتژمێر ( ١٠ )ـی سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە، ڕێککەوتى ( ٢٥ / ٨ / ٢٠٢١ )ـی زایینى، لە قۆناغى یەکەم تەنها ( ٣٢ ) ئۆتۆمبێلیان لەزیادکردنێکى ئاشکرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە ( ١ )ـی ساڵی ( ٢٠٢١ ) هەموارکراو بفرۆشرێن”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”بۆیە فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕى و دارایی، هاووڵاتییانى ئاگادار کردووەتەوە کە لەو ڕێککەوتەدا ئامادەى زیادکردنەکە بن و ئەگەر ئەو ڕۆژە پشووى فەرمى بوو، ئەوا زیادکردنەکە بۆ ڕۆژى پاشتر دوادەخرێت. بۆ ئەم مەبەستەش هەر کەسێک کە خوازیار بێت دەتوانێت سەردانى لیژنەى فرۆشتن و هۆبەى ئۆتۆمبێلى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران بکات بە لەبەرچاوگرتنى ئەم خاڵانەى خوارەوە:

دانانى بارمتەى یاسایی بە بڕى (66,255,000) شەستوشەش ملیۆن و دووسەد و پەنجا و پێنج هەزار دینار.

ڕسوومات و خەرجییەکانى بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.

فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقدى) دەبێت و دینارى عێراقى لە کڕیار وەردەگیردرێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن

07504454790

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button