وەزیری پێشمەرگە هۆشداری دایە لیواکان

لڤین:
وەزیری پێشمەرگە داوای لە لیواکان کرد کە خۆیان بپارێزن لە نەفەسی حزبی و رایگەیاند ریزەکانیان پتەو بکەن پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان بن.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و جێگرانی ته‌واوی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه و رایگەیاند: به‌وردی كاربكه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نیشتمانی پێشمه‌رگه و میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه داوایكرد فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژیه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه‌و ساز و ئاماده‌بن و هۆشداریدا وتی: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان ده‌خوازێت ریزه‌كانتان پته‌وتر بكه‌ن و كه‌موكوڕیه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه و هێزه‌كانتان پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان بن.
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی پره‌نسیپی پاداشت و سزا كرد و داواشیكرد هه‌مووان دووربكه‌ونه‌وه له‌نه‌فه‌سی حزبی و له‌ناو یه‌كه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ی خاك و نیشتمان بن.
وتیشی: چاوناپۆشین له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و رێفۆرمی سه‌ربازی.