پارتی لەو پەڕی بەهێزیتی وكوردستانیش لەو پەڕی لاوازیەتی

وەرگیراوە لە فەیسبووکی مەسعود عەبدولخالق
لەو یادەدا (پ د ك)لەوپەڕی بەهێزیەتی لە مال وسامان ودەسەلات ،هیچ بەرپرسێكی نیە ملیۆنان دۆلارو كارگەو كۆمپانیای نەبێت.. ،بۆیە ئیستا پێشبڕكێی گەندەلكارانە لەناو حزبەكانی تر بۆ ڕێزی ئەو حزبە ، سەركردەی حزبەكانی تریش بەرەو پارتی بوون دەچن ڕاستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ، كاك مسعودیش بەرەو مەرجەع بوونی ئەوحزبانە و تەبەقەیەكە لە خۆشگوزارانەكان، ئەو تەبەقەیە 15%ی كوردستان پێك دەهێنن بەلام 85%ی داهاتی كوردستان دەبەن.
ئەودۆخە بوتە بارگرانییەكی زۆر قورس بەسەر وڵات و هاوڵاتی، چونكە ئەرك و مەسروفی بە خێوكردنی ئەو فۆرمە حزبیە زۆر قورسە ، بۆ مانەوەشیان بەو نەخۆشیە پێویستیان بە زیندان و ئاسایش و چەكدارو ..
سەودای نیشتمانی و هێنانی سوپای داگیركەران هەیە، لەهەمویان مەترسیدار تر بۆمانەوەی سیستەمی(پارتۆكراسی) ناچار كۆمەلگەی ساغ وەرچەرخێنە كۆمەلگەیەكی شێواو خۆویست و لەرزۆك، ئەوە بوە 27 ساڵ هەمو جۆرە ئەزمونێك تاقیكرایەوە وئێستا هەرێم پێگەی دەولی لاوازە قەرزدارە پەرتەوازەن پڕیەتی لەقەیرانی ئابوری وسیاسی ویاسایی ونیشتمانی..
بەتەواوی گەشەی كۆمەڵگەی كوردستانی ڕاگرتوە، هەرێم بێ سیادەیە، ئەگەر ئەو دەسەڵاتە بەردەوام بیت واتە زیاد بوونی قەرزو وێران بوونی كۆمەڵگە و شارستانی و كەلتور و یاسا و تەعلیم و ئینتما و ..، كەواتە ئەو دروشمە با ڕاست كەینەوە كە دەلێن پارتی بەهێزبكەن تا كوردستان بەهێز بێت، كێ هەیە نەزانی: پارتی لەو پەڕی بەهێزێتی و كوردستانیش لەو پەڕی لاوازیەتی .


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button