جەعفەر شێخ مستەفا: مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز دەنرخێنم

لڤین:
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتیەوە پەیامێکی ئاراستە سەرۆکی ئەو حزبە کرد و تیایدا دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری و سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد خەباتی کردووە.
جێگری سەرۆکی هەرێم ئەوەشی وتووە”مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد”.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری و سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد خەباتی کردووە، مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکخستنی هزری نەتەوەیی لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٨/١٦