کۆمسیۆن لەبارەی گۆڕینی سەرۆکی لیست و کاندیدەوە روونکردنەوە دەدات

لڤین:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی گۆڕینی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی و گۆڕینی کاندید بوونی ئاڵا تاڵەبانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت سەرۆکی لیست دەگۆڕدرێت بەڵام کاندید ناگۆڕێت.
هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە دیدارێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌ر پاڵێوراوێک ئێمه له کۆمسیۆن واده‌ی کاتیمان هه‌یه کاتمان هه‌یه که هه‌موومان پابه‌ندین به‌وکاتانه‌ی دیاریکراوه به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیۆن بۆیه دوا مۆڵه‌ت بۆ گۆڕینی پاڵێوراوان 1-5 بوو، ئێستا گه‌یشتینه قۆناغێک که له قۆناغی چاپکردنی کاغه‌زی ده‌نگدانین که گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه ناتوانرێت ده‌ستکاری هیچ پاڵێوراوێک بکرێت چونکه ده‌بێت دوباره کاغه‌زی ده‌نگدانه‌که چاپ بکرێته‌وه ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه.
لە بارەی گۆڕینی ئاڵآ تاڵەبانی کاندیدی یەکێتی لە کەرکوک ئەوەی ئاشکرا کرد “جارێ وه‌ک خۆی ماوه هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش نه‌کراوه، وه هه‌ر دواکاریه‌کیش که پێشکه‌شی ئه‌نجوومه‌ن ده‌کرێت ، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ده‌دات ئیتر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بڕیاری کۆمسیۆن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر زۆر زه‌حمه‌ته گۆڕینی پاڵێوراو له‌م قۆناغه‌دا چونکه ئێستا ئێمه هه‌نگاوێکی زۆرمان بڕیووه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.”
ئەو دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە هاوپەیمانێتیەکە سەرۆکی لیستەکەی (لاهوڕ شێخ جەنگی) بۆ (قوباد تاڵەبانی) گۆڕی، ڕەتیکردەوە ناوەکە لە کۆمسیۆنەوە گۆڕابێت و جەختیکردەوە وەک سەرەتا وایە.
بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن ڕونیکردەوە” هه‌تا ئه‌م ساته سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه به‌ڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هه‌یه لێره سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی هه‌ر لیستێک بێت ئه‌گه‌ر سونه بێت یان شیعه بێت یان کورد بێت په‌یوه‌ندی نییه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ک ناو ، هه‌ر سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک ئه‌گه‌ر بگۆڕدرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی وه‌ک پاڵێوراو نه‌بێت گۆڕینی زۆر ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی داخلی کاغه‌زی ده‌نگدان نابێت”.
راشیگەیاند: هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک که دروست ده‌بێت، دروست ده‌بێت له چه‌ند حیزبێک واته له دوو حیزب و زیاتر ده‌بێت ئه‌و حیزبانه به هه‌موویانه‌وه داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش بکه‌ن و بڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رۆکی ئه‌م لیسته بگۆڕین دواتر ئه‌م داواکارییه دراسه ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر ئاساییه گۆڕینی سه‌رۆک لیست ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی له‌ناو پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت واته خۆی کاندید نه‌کردبێت.”
هیمان تەحسین بەگ ئەوەشی وت” جارێ ناوی سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌گۆڕدراوه لای کۆمسیۆن”.