مەسرور بارزانی: پارتی گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارتی کە ئەمڕۆ گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە، هەمیشە لە گەڵ جەماوەرەکەی و  دروشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ڕاستگۆ بووە.

مەسرور بارزانی، بۆیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دامەزراندنی پارتی وەک بزاڤێکی جەماوەری بەڕێبەرایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی نەمر ، گەشانەوە و بوژانەوەی ئومێد و هیوای نەتەوەیەک و وەرچەرخانێکی گەورەی مێژویی و وەڵامدانەوەی خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو لە پێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانیدا”.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە “پارتی کە ئەمڕۆ گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە، هەمیشە لە گەڵ جەماوەرەکەی و  دروشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ڕاستگۆ بوە و خاوەنی سیاسەتێکی حەكیمانەیە کە سەرچاوەکەی، دانایی ومێژوی پڕ لە سەروەری جەنابی سەرۆک بارزانییە.”

ئەو دەشڵێت “كاروانی خەبات و تيكۆشانی پارتی، لە پێشڕەوایەتیكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان، بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوری و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتوری بەیەکەوەژیان و تەبایی و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژ، پارتی زیاتر دەبێتە جێگەی متمانەی خەڵکی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button