بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌كات

لڤین:

بزوتنەوەی ئیسلامی، ئومێد دەکەین بزووتنەوەی ئیسلامی تالیبان لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموونیان وەرگرتبێت و ببنە مایەیی سەقامگیری و بەرقەراری ئاشتی وئارامی.

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بووە هۆی ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا بزوتنەوەی تالیبان دەستبگریت بەسەر زۆربەی خاکی ئەو وڵاتەدا و بە پێی میدیاکان ئێوارەی ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ ) پاش هەلهاتنی سەرۆکی وڵات کابوڵ کەوتە دەست چەکدارەکانی تاڵیبان و کۆتایی هات بە حکومەت، بەهۆی ئەو ڕوداوانەوە، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبای لە تاڵیبان کرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی گەلی مسوڵمانی ئەفغانستانی هاوبیرو باوەڕو برامان بەناوی رێزدار رابەری گشتیی و مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانمان لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان رادەگەیەنین بەوسەرکەوتنە گەورەو گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئیسلامی بۆسەر جڵەوی دەسەڵات بە کەمترین قوربانی وبێ خوێن رشتن،

جارێکی تر گەڕانەوە بۆ هەڕەمی دەسەڵاتداریەتی، ئاشکرایە لە ماوەی بیست ساڵی دەسەڵاتی داگیرکەران کە گەلی مسوڵمانی ئەفغانستانیان شەڵاڵی خوێن کردبوو و بەهەزاران کەس لەژن ومنداڵ و خەڵکی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی بەدەستی سیاسەتی چەوتی داگیرکەرانەوە.

ئێمە ئومێد دەکەین بزووتنەوەی ئیسلامی تالیبان لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموونیان وەرگرتبێت و ببنە مایەیی سەقامگیری و بەرقەراری ئاشتی وئارامی و کۆتاییهێنان بەخوێن بەربوون لە وەڵاتەکەیانداو مافی هاوڵاتیەکانیان بپارێزن بەبێ جیاوازی و دادپەروەری و عەدالەت پەیڕەوبکەن، شێوازی ئاشتیانەو مامەڵەی دروست لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیهان ڕەچاو بکەن، گیانی لێبووردەییان هەبێت و دوور بکەونەوە لە تۆڵە سەندنەوە.

ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان خۆشحاڵین بەسەرکەوتنی رەوتە ئیسلامیەکانی جیهان و هیوادارین ببنە نموونەیەکی جوانی فەرماڕەوایەتی ئیسلامی لە ولاتەکەیانداو کۆتاییهاتنی مەینەتیەکانیان، گێڕانەوەی ئاشتەوایی و لێبووردەیی و بەیەکەوە ژیان و بەرقەرارکردنی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ ئەفغانستان.

ووتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.

2021/8/15



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button