سەرکەوتنی تاڵیبان و تێڕوانینێک

لڤین: محەمەد حەكیم وتەبێژی فەرمی كۆمەڵی دادگەری

وێڕای ھەموو سەرنج و تێبینی و خوێندنەوەیەک، تاڵیبان ھێزێکی ئەفغانییە، گۆڕاوەو سودی لە ھەڵەکانی رابردوو بینیوەو ئێستا تەعبیر لە زۆرینەی گەلی ئەفغانی سەرکەوتوو بەسەر حوکمرانێکی گەندەڵی فشۆڵ دەکات، کە ئەمریکا تەنھا بۆ بەرپاکردنی بە حیساب حوکمێکی رەشید ٣٦ ملیاری سەرف کردوە.

هەروەها لە سوپاکەشیدا ٨٣ ملیاری سەرف کردووە کە لە ھەر شەش سەربازێک پێنجی بندیوار بووە.

بەڵام؛ ئومێد دەکەم تاڵیبان سەرکەوتنەکەیان تەواو کامڵ بکەن، کاتێک حوکمیان دەکەوێتە دەست و لە قۆناغی حکومڕانیدا سەرکەون بە سەر نەفسیاندا، چونکە سەرکەوتن دوو رووی ھەیە بەسەر بەرانبەرو و دواتر بە سەر نەفسدا، نمونەش زۆرن ھەر لە ئەفغانستان موجاھیدین سەرکەوتن بە سەر سۆڤیەت دا، بەڵام دواتر لەسەر دەسەڵات بوو بە شەڕیان تا تاڵیبانیان لێ پەیدا بوو و ئێستاش گرنگە تاڵیبان پاش ئەم سەرکەوتنە گەورەیە:

١- رەزامەندی خوا لە بەرچاو بگرن لە ھەر ھەنگاو کردارێکیاندا.

٢- لێبوردنی گشتیی دەرکەن و ئەمنییەت و خۆشگوزەرانی و ئازادی بۆ ئەفغانییەکان فەراھەم بکەن.

٣- گەندەڵی و برسێتی و نەخوێندەواری بنەبڕ بکەن.

٤- مسوڵمانێکی ئەفغانی بن دوور لە ئەجیندای دەرەکی و بە دەستێکی پۆڵاین دژی ھەر بیرێکی پەڕگیر راوەستن و رێی پێنەدەن و بنەماکانی مافی مرۆڤ پیادەبکەن.

٥- ئاشتەوایی نێوخۆیی بەرقەراربکەن و رێ بە فیتنەی تائیفی و نەتەوەیی نەدەن .

٦- پەیوەندی دەرەکی و ئەمنییەتی وڵاتانی ھاوسێ لە بەرچاوبگرن و پابەندی رێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بن.

٧-ماف و ئازادییەکان، کە خوای گەورە بە مرۆڤەکانی داوە و لە رێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان زۆربەی چەسپاوە و دژ بە بنەماکانی ئیسلام نییە، بچەسپێنن.

لەم سەرکەوتنەی تاڵیبان و ھەرەسھێنانی حکومڕانانی ئەفغان و پاشەکشێی ئەمریکا پاش خەرجکردنی چەندین ترلیۆن دۆلار و کوژرانی ٦٣٠٠ سەربازو برینداربوونی ٤٠ ھەزاری ترو کوژرانی ١٤١ ھەزار ئەفغانی (تاڵیبان و سوپاو ھاوڵاتی) چەندین وانەو پەندی تێدایە بۆ ھەموان.

راستە ئەم سەرکەوتنەش بەرھەمی خۆڕاگری تاڵیبان و فشۆڵی و گەندەڵی بەرانبەرەکانیی و مایەپوچی ئەمریکاشە پاش ٢٠ ساڵ لەو وڵاتە، بەڵام بەرژەوەندی و ھاوکێشە سیاسییە ئیقلیمی و جیھانییەکان و سیاسەتی نوێی ئەمریکاش لە ناوچەکە ڕۆڵیان هەبووە لەو گۆڕانکاریی و پێشهاته سیاسیانەدا.

پێشم وایە گەر ئەو ھەنگاوانە لە بەرنامەی بزووتنەوەی تاڵیباندا بن بە تایبەت کە هەنگاوو جوڵە دیبلۆماسییەکان و لێدوانەکانیان نیشانەی باشن کە دەتوانێ سەرکەوتوبێ، وە هەروەها سود لە جوگرافیای ئەفغانستان بۆ روسیاو هیندو بەتایبەت بۆ صین؛ بە پێچەوانەی نیازو بەرنامەی زلهێزان بە ئەرێنی بۆ وڵاتەکەیان و خەڵکەکەیان وەرگرن و سودی ئابوریش و ئەمنیش بۆ ئەفغانییەکان بە دەست بێنن.

راستە ئەم گۆرانکارییە کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێ و من ترسی ھەڵگیرسانی شەری ئەوان و ئێران بە دوور ئەزانم چونکە تاڵیبان دوور نەبووە لە ئێران و ئێرانیش بە نھێنی چەندین کۆبونەوەی لە نێوان ئەوان و حکومەتی کابول بەرێوەبردوەو ئەمەش چاوەڕوانکراو بووە بۆ ئێران.

ئەمما پێموایه بۆ عێراق جیاوازیەکە زۆرە، بەڕادەی ئەوەی سیناریۆی لەم جۆرە و جێھێشتنی ھەموو عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بە دوور ئەزانم ئەوەندە نەبێ ھەر ھێزێک پشت بە بێگانە ببەستێت و گەندەڵ بێت و دژ بە گەلی خۆی بێت ھەر ڕۆژێک بێ ھەرەس ئەھێنێ.

بۆ ئیسلامیەکانیش تەنھا ئەتوانن پەندو وانەی لێ وەرگرن و چونکە ئەو وڵاتە تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ئێمەش بە داخەوە جارێ وڵاتمان نیەو ھەرێمیش بەردەوام لە بەر مەترسی دەرەکی و گەندەڵی وستەمی نێوخۆییە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button