نوێترین زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی کوشتنی موسا باباخانی بڵاوکرایەوە

لڤین:

ئاسایشى هەولێر، تۆمەتبارى سەرەکى پەیوەندى بەتینى لەگەڵ موسا باباخانى هەبووە، پاش ڕووداوەکە تۆمەتبار بە تاکسیەک چوەتە خانەقین و لەوێوە چوەتە ئێران.

حزبی دیموکراتی کوردستان ( حدک )  لە راگەیەنراوێکدا ڕۆژی ( شەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەوە، رایگەیاند،” رۆژی پێنج شەممە موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر لەلایەن دوو کەسی سەر بە ئێرانەوە رفێنراوە و رۆژی شەممە تەرمەکەی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیاربووە لە ژووری هۆتێلێک لەو شارە دۆزراوەتەوە.”

ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ )ئاسایش لە ڤیدیۆیەکدا ساتەوەختى پێش و پاش کوژرانى موسا باباخانى لەناو هۆتیلى گوڵى سلێمانى لە هەولێر بڵاوکردەوە و دەلێت تۆمەتبارى سەرەکى بەرەو ئێران هەڵهاتووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” تۆمەتبارى سەرەکى پەیوەندى بەتینى لەگەڵ موسا باباخانى هەبووە و شەوى رووداوەکوە پێکەوە چونەتە ئوتیلەکە و دواتر پێکەوە چونەتە بازاڕ و گەڕاونەتەوە، دواتر تۆمەتبارى سەرەکى بەتەنها هۆتێلەکەى جێهێشتووە”.

ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کردووە،” دواى رووداوەکە تۆمەتبارەکە تاکسییەک بەدوایدا چووە و چووەتە خانەقین و دواتریش چووەتە ئێران”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button