وەزارتی کشتوکاڵ لە پێناو دابەزاندنی نرخی مریشک و ماسی داوای لابردنی باج لەسەر صۆیا و پرۆتین دەکات

لڤین:

وەزارتی کشتوکاڵ، بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک، وەک پاڵپشتیەک لە پرۆژەکانی پەلەوەر و ماسی،داوای لابردنی باج لەسەر صۆیا و پرۆتین دەکات.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و ماسی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەنوسراوێکی فەرمی، کەئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کراوە، پێشنیاری لابردنی باج دەکات لەسەر صویا و پرۆتین، کە لەئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت بەنوسراوی ژمارە (5618) لە 15/8/2021 ”.

هەروەها ئاماژە بەوەیشدراوە،” دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدات نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button