باندێکی دزی لە پشدەر دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی بادێکی دزینی ماتۆڕسکیلی راگەیاند کە خۆیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە سێ کەس و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە “بە وتەی خۆیان بە بەرنامە و بە هاوکاری یەکتر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان لە قەڵادزێ دزیووە”.

پۆلیس راشیگەیاندووە “یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بەوەشدا پێشتر مامەڵەی بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) کردووە، وە لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەشدا دەستگیراوە بەسەر دوو ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەکی جۆری USA و چەقۆیەک”.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button