وەزارەتی پەروەردە: ١٠٠٪کتێبی نوێمان چاپکردووە

لڤین:

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حکومەتی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ خوێندنی‌ ساڵی‌ نوێ‌ دەڵێت بۆ ساڵی نوێ کتێبی خوێندن بەڕێژەی ١٠٠% چاپ کراوە و ئامادەیە بۆ دابەشکردن.

وەزارەتەکە نوسراوێکی بڵآو کردەوە کە رۆژی ٨ی ئەم مانگە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە واژۆی کردووە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە ” بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ كتێبی خوێندن بە رێژەی ١٠٠% بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابینكراوە لەسەر بنەمای داتا تۆماركراوەكانی سیستمی  e-parwarda دابەش دەکرێت”.

 

ئەوەشی روونکردووەتەوە کە پەروەردەی قەزاکان بەرپرسن لە وەرگرتنەوەی کتێبەکان دوای تەواو بوونی ماوەی خوێندنی قەرەبووکراو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button